پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر، چه‌ند پارچه چه‌ك و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بەبڕێك ماددەی ھۆشبەرەوە دستگیرکرد.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌دا، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر ئه‌و دوو تۆمەتباره کە به نیازبوون ماددەی ھۆشبەره‌كه‌یان لەناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ساغی بکەنەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا توانیان ھەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەست بەسەر بڕێك ماددەی ھۆشبەر و دو چەكی جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە، شمشێرێك، ژماره‌یه‌ك چەقۆ و چه‌ند کەلوپەلێکی دیکەدا گیرا".
به‌گوته‌ی پۆلیس، "ئێستا ھەردوو تۆمەتباره‌كان به ناوه‌كانی (س، ع، ر) لەدایکبوی 1986 و (ب، ن، ص) لەدایکبوی 1997 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 14ی ماددە ھۆشبەرەکان راگیراون.
H.B