ئێران: دابەزاندنی بەهای دینار کاریگەری لەسەر بازرگانی ئێران – عێراق نابێت

"ئاڵوگوڕی بازرگانی به‌ دینار له‌گه‌ڵ عێراق به‌ قازانجی ئێران ده‌بێت"
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - ھەولێر

به‌ڕێوبه‌ری ژووری بازرگانی ئێران - عێراق ئاشكرای كرد، دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی بڕیارێكی ناوخۆییه‌ و كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق نابێت.

یه‌حیا ئال ئێسحاق، به‌ڕێوبه‌ری ژووری بازرگانی ئێران - عێراق رایگه‌یاند، هاورده‌ كردنی كاڵای ئێرانی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ وایان لێده‌كات كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر بكەن، هاوكات ئاڵوگوڕی بازرگانی به‌ دینار له‌گه‌ڵ عێراق به‌ قازانجی ئێران ده‌بێت، له‌م كاته‌شدا پێویسته‌ دینار زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كان به‌رده‌ست بێت.

ئال ئێسحاق راشیگه‌یاند،  دابەزینی بەھای دینار لە بەرژەوەندی ئێران، چونكە هه‌نارده‌كانی عێراق كەمن و كاریگه‌ری ئه‌وتۆ ناكات سه‌ر ئێران.