بوومەلەرزەیەکی بەهێز چەند شارێکی کوردستانی هەژاند
K24 - هەولێر
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 5.3 پلەی رێختەر ئەمڕۆ لە پارێزگای خەرپیتی باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 09:37ـی بەیانیی (یەکشەممە، 27-12-2020)، بەگوڕی 5.3 پلەی رێختەر لە شاری خەرپیت روویدا. بوومەلەرزەکە لە شارەکانی: دیاربەکر، رووحا و دیلۆک هەستیپێکراوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لەبارەی بوومەلەرزەکەوە رایگەیاند "تائێستا هیچ شتێکی نەخوازراو نییە. هەموو تیمەکان لە ناوچەکەدا لەسەر ئەرکەکانیانن". هەروەها پارێزگاری خەرپیت، ئەرکایا یریک رایگەیاند ''لەگەڵ ئەوەی هیچ رووداوێکی نەرێنیی نییە، بەڵام تیمەکانمان بە هەستیارییەوە لە ناوچەکە کاردەکەن".
هـ.ر.