لەبارەی ئاھەنگەكانی سەری ساڵ لە سلێمانی ھۆشداری دەدرێت

"هەر کافتریا و شوێنێکی گەشتیاری لە شەوی سەری ساڵ لایڤ موزیكی ھەبێت بە 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت"
دیمەنێكی ئاھەنگەكانی ساڵی 2019 لە سلێمانی - فۆتۆ: كوردستان24 - ئەرشیف
دیمەنێكی ئاھەنگەكانی ساڵی 2019 لە سلێمانی - فۆتۆ: كوردستان24 - ئەرشیف

K24 – سلێمانی

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ھۆشداری دەدات، هەر کافتریا و شوێنێکی گەشتیاری لە شەوی سەری ساڵ لایڤ موزیكی ھەبێت بە 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت و شوێنەكەشی دادەخرێت.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لەشەوی سەری ساڵی نوێی (2021) هەر کافتریا و شوێنێکی گەشتیاری لایڤ موزیکی هەبێت، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە دادەخرێت و سزای 10 ملیۆن دینار دەدرێت و هەروەها شوێنەکەی بۆ ماوەی یەک مانگ دادەخرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە: "بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە و بۆ خۆپارێزییە و رێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".