توركیا هه‌ڕه‌شه له "خه‌لیفه حه‌فته‌ر" ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
خه‌لوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، هۆشداری دایه "خه‌لیفه حه‌فته‌ر"، سه‌ركرده‌ی "سوپای نیشتمانی لیبیا"ی به‌رهه‌ڵستكار، هێزه‌كه‌ی و پشتیوانه‌كانیان ده‌بنه ئامانجی ره‌وا، له‌هه‌ر شوێنێك بن؛ دوای هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی توركیا.
خه‌لوسی ئاكار، له‌به‌رده‌م هێزی وڵاته‌كه‌ی، كه له لیبیا حێگیر كراوه، گوتی: "با "حه‌فته‌ر"ی تاوانبار و پشتیوانه‌كانی بزانن، ده‌بنه ئامانجی ره‌وای ئێمه؛ ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانمان".
خه‌لوسی ئاكار گوتیشی: "هێزه‌كانی حه‌فته‌ر و پشتیوانه‌كانی، ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی توركیا، هیچ شوێنێكیان نابێت خۆیانی لێبشانه‌وه".
میدیای لیبیا بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری به‌رگری توركیا، دوێنی شه‌و له‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو، گه‌یشته ته‌رابلوسی پایته‌خت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی كۆبوویه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
د.ی