چالاكوانانی به‌سره له ترسی كوشتن شاره‌كه‌یان جێده‌هێڵن
K24- به‌سره:
لە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی رابردووی پارێزگای بەسرە 64 چالاکوان و خۆپیشاندەر کوژراون، کوشتنی چالاکوانانی خۆپێشاندانەکان لە بەسرە و شارەکانی دیکەی عێراق ھێشتا بەردەوامە، تەنیا لە مانگی رابردووش‌دا 12 خۆپێشاندەر و چالاکوان کوژراون، کەسوکاری یەکێك لە چالاکوانە کوژراوەکانی بەسرەش دەڵێن: بەشێکی زۆر لە چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان بەھۆی ھەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان شارەکەیان جێهێشتووە.
سه‌فا عێراقی، كه دانیشتوویه‌كی شاری به‌سره‌یه و ده‌ڵێت: ئێمه چادره‌كانمان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، پارێزگای به‌سره له عێراق داده‌بڕێنین.
له‌كاتێكیشدا پاشماوەی خۆپێشاندانەکان ھێشتا له‌ناوچه جیاوه‌ازه‌كانی به‌سره ماون، شەقامەکانی ئه‌و شاره پڕ بوون لە وێنەی چالاکوانە کوژراوەکان و وێنەی بەشێکی زۆریان لەنێو گۆڕەپانی عەبدولکەریم قاسم ھەڵواسراون، كه‌سوكاری چالاكوان عومەر فازڵی، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كوژراوه و هێشتا پرسه له ماڵه‌كه‌یان به‌رده‌وامه، دەڵێن: دوای کوشتنی عومەر زۆربەی چالاکوانانی خۆپێشاندانەکان بەسره‌یان جێ ھێشتووە.
رائید حوسین، كه كه‌سێكی نزیكی ئه‌و چالاكوانه‌یه تایبه‌ت به كوردستان24 ئاماژه به‌وه ده‌دات، "زۆربەی چالاکوانەکان یان لە گرتوخانەن یانیش ھەڵاتوون، زۆربەیان ژیانیان پارێزراو نیە، ھەندێکیان لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە، بەسره بووه‌تە دۆزەخێکی گەورە بۆ چالاکوان و ھەموویان ھەڵاتوون، میلیشا و گرووپە چەکدارەکان دەیانکوژن".
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی شاری به‌سره، تەنھا لەماوەی مانگی رابردوودا 12 چالاکوان لەو پارێزگایه کوژراون، ئەمە جگە لە بێسەروشوێن بوونی دەیان چالاکوانی دیكه، كه تا ئێستاش هیچ سۆراخێكیان نازانرێت.
H.B