شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی گوندی په‌ڵكانه ده‌كات
K24 - ھەولێر
لیژنه‌یه‌ك له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سه‌رباره‌ت به كێشه‌كانی گوندی په‌ڵكانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌ركووك له كۆبوونه‌وه‌دان.
ھێمن دەلۆ په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی گوندی په‌ڵكانه سه‌ردانی كه‌ركووكیان كرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووك له كۆبوونه‌وه‌دان".
په‌یامنێرمان ئاماژەی بەوەشدا: "راكان جبووری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداره، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی گرفته‌كانی گوندی په‌ڵكانه و ده‌وروبه‌ری ده‌كرێت و یاداشتێك سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی په‌ڵكانه ده‌درێته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق".
ئه‌و كۆبوونه‌وه له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردنی گوندی په‌ڵكانه له كوردانی دانیشتووی گوندەكە ده‌كه‌ن و داوا له هاووڵاتییانی كوردی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن خاك و ئاوی خۆیان جێبهێڵن ئه‌گەرنا رووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره ده‌بنهوە و دانیشتووانی ره‌سه‌نی گوندی په‌ڵكانه‌ش رەتیدەكەنەوە گوندەكەیان جێبھڵن.