نه‌سروڵڵا: بن سه‌لمان پێشنیازی كردووه بمكوژن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، "حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا" رایگه‌یاند، جێنشینی سعوودییه، "محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن پێشنیازی كردووه من بكوژن".
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی "المیادین"ی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی، "نه‌سروڵڵا" گوتی: "زانیارییه به ده‌ستهاتووه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، جێنشینی سعوودییه كاتێك سه‌ردانی واشنتنی كردووه، پێشنیازی كوشتنی منی خستووه‌ته به‌رده‌ست به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی".
هه‌روه‌ها گوتی: "سعوودییه، له مێژه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات، به لانیكه‌م له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌مه‌نه‌وه گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو من بكوژن".
روونیشیكرده‌وه، "سه‌ركرده‌كانی حزبوڵڵا ته‌نیا له لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوه ناكرێنه ئامانج، به‌ڵكو ئه‌و سه‌ركردانه بوونه‌ته ئامانجێكی هاوبه‌شی سعوودی، ئیسرائیلی و ئه‌مه‌ریكایی".