له گه‌رووی هورمز ته‌رمی ده‌ریاوانێكی ئێران دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له‌و حه‌وت كه‌شتیوانه‌ی ئێران، هه‌ینی رابردوو له گه‌رووی "هورمز" بێ سه‌روشوێن بوون، ئه‌مڕۆ ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزرایه‌وه.
ئاژانسی "رۆیته‌رز"، بڵاویكرده‌وه، میدیای ئێران رایانگه‌یاندووه، یه‌كێك له سه‌رنشینانی ئه‌و كه‌شتییه ئێرانییه دۆزرایه‌وه، كه ئێواره‌ی هه‌ینی رابردوو بێ سه‌روشوێن ببوون.
هێزی ده‌ریاوانی ئێران له شه‌ممه‌وه به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای ئه‌و تیمه‌ی بێ سه‌روشوێن ببون.
تیمه‌كه له شه‌ش ئێرانی و یه‌ك كه‌سی هیندستانی پێكهاتبوو.
"ئیسماعیل مه‌كی زاده" به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی كه‌شتیوانی له پارێزگای "هورمزگان" رایگه‌یاندبوو، ئه‌و كه‌شتییه ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو له دووری (25) میل له باشووری خۆرهه‌ڵاتی دوورگه‌ی "لارك" له نزیك گه‌رووی "هورمز" نغرۆ ببوو.