لیزا فه‌له‌كه‌دین: مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه
K24- هه‌ولێر:
شاندی دانوستانكاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەرۆکی رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدای لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 خستە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانیش پشتگیری رێککەوتنەکانی شاندی دانوستانکار دەکات. شاندی حکومەت بە پەرلەمانی راگەیاندووە، ئامادەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەن. هاوكات پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش دەڵیت: کێشەی هەرێمی کوردستان ئەگەر جارێك لەسەر بودجە و مووچە بێت دە جار کێشەیەکی سیاسییە.
له‌و باره‌یه‌وه لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: دوای چوونی چه‌ندین جار بۆ به‌غدا و نیشاندانی نیازپاكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه نه‌وت و داهاته‌ی كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق هێشتا پابه‌ند نییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، كه كێشه‌ی ئێمه كێشه‌یه‌كی ئابووری نییه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی سیاسییه و ئه‌م كێشه‌یه‌ش زۆر قووڵ بووه‌ته‌وه و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش پێویستی به كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی تا ئێستا ماوه‌ته‌وه، یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی داراییه، كه تا ئێستا حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و یاسایه كه‌مته‌رخه‌مه و نایه‌وێت جێبه‌جێی بكات.
له‌كاتێكیشدا له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پەرلەمانتاران روونكرایه‌وه، كه هەردوو حکومەت ئامادەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەن، بەڵام پەرلەمانی عێراق تەگەرە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان دروست دەکات، به‌ڵێن ئیسماعیل، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان جارێك دارایی و ئیداری بێت، له‌به‌غدا ده ئه‌وه‌نده سیاسییه و ئه‌و سیاسه‌ته مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه و قووڵ بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجە کراوە، هەولێر ئامادەیە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، چ داهاتەکەی بێت یان نەوتەکە رادەستی بەغدا بکات و نیوەی داهاتە فیدرڵیەکانیش رادەست بکات، لەبەرامبەردا پشکی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام ئاماژەکان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه پەرلەمانی عێراق تەگەرە بخاتە بەردەم ئەم رێککەوتنە، شاندی دانوستانكاری حكومه‌تیش به په‌رله‌مانی كوردستانی راگەیاندوە، له‌رێگه‌ی ئه‌م فشارانه‌وه هەوڵیك بۆ بێهێزکردن و مەترسی خستنەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان له‌ئارادایه.
H.B