ئاگاداریەك بۆ هاووڵاتیانی سنووری شاری هەولێر
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر هاووڵاتیانی سنووری ئه‌و شاره ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت گه‌شت بكه‌ن، پێویسته سه‌ردانی بنكه‌ی زانكۆ بكه‌ن، كه تایبه‌تكراوه به پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئاگاداری هاووڵاتیان دەکه‌ینه‌وه، کە ئەو هاووڵاتییانەی دیانه‌وێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجام بدەن بۆ مەبەستی دڵنیابوونیان لەم ڤایرۆسە بۆ سەفەرکردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌ردانی بنکەی زانکۆ بكه‌ن، کە تایبەت کراوە بۆ پشكنینی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دەوامی بنکەی ناوبراو لە رۆژی شەممە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر (8:30 خوله‌كی بەیانی تا 4:00ی ئێوارە) لە پێشوازیدان، بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن، رۆژی هەینی پشووی فەرمیە".
H.B