سەرکردەیەکی میلیشیای سەرایا سەلام کوژرا

لەلایەن چەند چەكدارێك تەقەی لێكراوە
رامی شەبانی سەرکردە لە گرووپی سەریا سەلام ئەمڕۆ لە دیوانیە كوژرا
رامی شەبانی سەرکردە لە گرووپی سەریا سەلام ئەمڕۆ لە دیوانیە كوژرا

K24 – ھەولێر

لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو لە دیوانیە تەقە لە سەرکردەیەکی میلیشیای سەرایا سەلام كرا و کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیوانیە رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 29/12/2020، لە شارۆچکەی دەغارە لە باکووری شاری دیوانیە، چەند چەکدارێکی نەناسراو، تەقەیان لە رامی شەبانی سەرکردە لە گرووپی سەرایا سەلام کردووە و کوشتویانە.

میلشیای سەرایا سەلام، سەربە رەوتی سەدرە، کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە رێبەری دەکرێت، لە ماوەی رابردووشدا و لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ناسرییە و چەند شارێکی دیکەی باشووری عێراق، چەندین پێشێلکارییان دژ بە خۆپیشاندەران ئەنجامدا، کە ژمارەیەک قوربانی لە ریزی خۆپیشاندەران لێکەوتەوە.

كاتی بەخاكسپاردنی رامی شەبانی
كاتی بەخاكسپاردنی رامی شەبانی