نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌ولێر داخرا
K24 - هه‌ولێر:
نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریه‌مانای مه‌یدانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌ولێر، دوایین تووشبووی په‌تاكه‌ی لێ چاره‌سه‌ركرا و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه، دواتریش نه‌خۆشخانه‌كه داخرا.
به گوێره‌ی ئاماری رۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا دێت له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبوون و مردن به په‌تای كۆرۆنا كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویسته له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه پێكهێنا و رێكاری توند و پێویستی گرته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌ترسی په‌تاكه بپارێزێت.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێریش رایگه‌یاند، كه نه‌خۆشخانه‌كه چیدیكه تایبه‌ت نابێت به تووشبووانی كۆرۆنا و دوای پاككردنه‌وه‌ی، سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی دیكه‌ی كرایه‌وه.
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 102 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، 3 هه‌زار و 337 كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له ده‌ستداوه، زیاتر له 69 هه‌زار تووشبوون چاره‌سه‌ر كراون و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.