له‌ ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا یۆرۆ به‌رزترین ئاستی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تۆماركرد

له‌به‌رامبه‌ردا دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نزمترین ئاستی 2 ساڵ و نیوی رابردووی تۆماركرد
author_image Kurdistan24 ‌هەولێر
یۆرۆ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی
یۆرۆ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی

K24- هه‌ولێر:

له‌ مانگی نیسانی ساڵی 2018ـه‌وه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بۆ یه‌كه‌م جار به‌های دراوی ئه‌وروپی "یۆرۆ" به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست و هه‌ر یۆرۆیه‌ك له‌ بۆرسه‌ جیهانییه‌كان به‌ 1.2274 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌ به‌رامبه‌ردا دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ نزمترین ئاستی دوو ساڵ و نیوی رابردوو نزیك بووه‌وه‌.

هه‌روه‌ك پشكه‌كانی ئه‌وروپا له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ گه‌یشتنه‌ به‌رزترین ئاست، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ده‌ستپێكی گه‌شه‌سه‌ندنێكی جیهانی به‌هۆی رێككه‌وتنی بازرگانی تایبه‌ت به‌ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی كوتان له‌ دژی په‌تای كۆرۆنا له‌ ناوچه‌ی یۆرۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌، كه‌ هیوایه‌كی نوێی به‌ وه‌به‌رهێنه‌ران داوه‌.

H.B