لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە (90) ھەزار كرێنشین هه‌ن
K24- هه‌ولێر:
لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە (90) ھەزار كرێنشین لە كۆمەڵەی كرێنشینان ناویان تۆمار كراوە، بەشێك لە ھاوو‌ڵاتیان سەرەڕای ئەوەی كرێنشینن، بەڵام ناویان تۆمار نه‌كراوه، ئەوان داواكارن چاودێری حكومەت بە سەر نرخی كرێی خانوبەرە ھەبێت، سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینان رایگه‌یاند، ئه‌وان داكۆكی و پێشنیازی خۆیان ئاراستەی حكومەت دەكەن.
(32) ساڵە كرێنشینە و گلەیی لە خاوەن موڵکه‌كان زۆرە، كە ھیچ رەچاوی بارودۆخی كرێنشینان ناكەن، ئەمساڵ ساڵی قەیران و بێ بازاڕی بووە، بەڵام زۆر كەم خاوەن موڵکە‌كان كرێیان كەم كردوەتەوە، كرێنشینێك داوا ده‌كات حكومەت چاودێری نرخی كرێی خانوبەرە بكات و ئاگای لە كرێنشینەكانيش بێت.
فه‌یسه‌ڵ عومه‌ر، كرێنشین گوتی: "با حكومه‌ت پێداچوونه‌وه بۆ كرێ خانووه‌كان بكات، له رێگه‌ی یاساوه، به‌پێی رووبه‌ره‌كه‌ی نرخ دیاری بكات، بۆ (100) مەتر و (200) مه‌تر نرخێك دابنێت، با خه‌ڵك له‌وه سوودمه‌ند بێت، كرێنشین هه‌یه له‌و بارودۆخه‌دا كرێ پێ‌نادرێت".
سەرۆكی كۆمەڵه‌ی كرێنشینان، نوێترین ئاماری ئەمساڵی كرێنشینانی راگه‌یاند، لە ھەولێر زیاتر لە (23) ھەزار كرێنشین ھەیە و ئەوان خۆیان بە داكۆكیكار لە مافی كرێنشینان دەزانن، پێشنیازی خۆیان ھەیە بۆ ئەوەی كرێنشین مافی نەخورێت.
مه‌حموود ئیسماعیل، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینان گوتی: "وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنەوە پێویسته لێکۆڵینەوە له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی زیاتر درووست بكرێت، له هه‌ولێر (394) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ته‌واوبوونه، كه له‌نێوان بنه‌سڵاوه و داره‌تووه، به‌ڵام ئه‌وه كه‌مه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و كرێنشینانه هه‌ژمار بكه‌ین، كه ناویان تۆمار نه‌كراوه، له‌سه‌رووی (40) هه‌زار ده‌بێت".
لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە (90) ھەزار كرێنشین ناویان تۆمار كراوە و ئەندامی كۆمەڵەی كرێنشینانن، ئەوان لەو بڕوایەدان سەرەڕای ئەوەی ھەماھەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرھێنان ھەیە، بەڵام تاوه‌كو ئێستا كەمترین كرێنشین لە یەكەكانی نیشتەجێبوون ناویان گەڕاوەتەوە، داواكارن یەكەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە كرێنشینانی كەمدەرامەت لە هه‌رێمى كوردستان درووست بكرێت.
د.ی