سەرمایەدارێك قوتابخانەیەك لە هەڵەبجە درووست دەکات
K24- هه‌ولێر:
لە رێوڕەسمێکدا قوتابخانەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو، کە لەلایەن سەرمایەدارێکی هەڵەبجەوە دروستکراوە، رادەستی وەزارەتی پەروەردە کرا. قوتابخانەکە لەسەر رووبەری (3) هەزار و (510) مەتر دووجا درووست کراوە، سەرجەم کەلوپەل و پێداوستیەکانی بۆ دابینکراوە، قوتابخانەکە لە ماوەی کەمتر لەساڵێکدا بە تێچووی ملیۆنێک و (400) هەزار دۆلار دروستکراوە.
مەڕاسیمی کردنەوەی قوتابخانەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوە، کە لەسەر دەستی "ئاسۆی حاجی محه‌مه‌د بامۆکی"، سەرمایەداری هەڵەبجە بونیادنراوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەرده، رادەستی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ده‌ستخۆشی له هه‌ڵه‌بجه گرووپ و هه‌موو ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه ده‌كه‌ین، خەمیان خه‌مێكی په‌روه‌رده‌ییه، ده‌یانه‌وێت چۆن منداڵه‌كانی خۆیان له‌و قوتابخانانەی كه كوالیتییان به‌رزه، ئاوهاش منداڵانی دیكه له قوتابخانه‌ی باش بخوێنن، به‌تایبه‌تیش له‌و پارێزگایانه‌ی پێویستی زیاتریان به خزمه‌ت هه‌یه''.
قوتابخانەکە بەتەواوی کەرەستە و پێداویستیەکانیەوە رادەستی وەزارەتی پەروەردە کراوە، لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا کاری درووست کردن و کردنەوەی بەکۆتا هاتووە، لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەوە بنیاتنراوه.
ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف، راوێژكاری میدیای گرووپی كۆمپانیاكانی هه‌ڵه‌بجه گوتی: "وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت هاوشان له‌گه‌ڵ كه‌رتی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ده‌مانه‌وێت خزمه‌ت به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌ین له شاری هه‌ڵه‌بجه، ئه‌م قوتابخانه جوانه‌ی كه بونیاتنراوه، له‌سه‌ر رووبه‌ری (3) هه‌زار و (510) مه‌تر دووجا، به گوژمه‌ی ملیۆنێك و (400) هه‌زار دۆلار، له‌سه‌ر ئەرکی "ئاسۆی حاجی محه‌مه‌د بامۆکی" دروستکراوە، نموونەی ئه‌و قوتابخانانە پێشکەش بە كه‌رتی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده‌یی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین ره‌وشی سیاسی و ئارامی ناوچه‌كه له‌بار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌جێنداكانی خۆمان جێبه‌جێبكه‌ین".
قوتابخانەی "ئاسۆی حاجی محه‌مه‌د بامۆکی'' لەسەر رووبەری (3) هه‌زار و (510) مەتر درووست کراوە، تێچووی پڕۆژەکە ملیۆنێك و (400) هەزار دۆلارە، لە(12) پۆل پێکدێت، بەشێوازێکی مۆدێرن و پێشکەوتووی بیناسازی درووست کراوە، گۆڕەپانی یاری و رووبەری سەوزایی گونجاو بە سەرجەم پێداویستییەکانیەوە، پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهیدکرا.
د.ی