ئێران ڤاكسینی "فایزه‌ر" ی به‌ده‌ستده‌گات
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری ئێرانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 3 هه‌فته‌دا (ڤاكسینی كۆڤید-19)ی دروستكراوی كۆمپانیای فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكی و بایۆنتێك-ی ئه‌ڵمانی ده‌گاته وڵاته‌كه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز-ی رۆژی 29ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌ره‌تا ده‌ست به ڤاكسینه‌یشنی هاووڵاتیان ده‌كات به ڤاكسینی كۆمپانیای فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكی. وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره ڤاكسینی (سینۆفارم)ی چینی بكڕێت و خۆشی سه‌رقاڵه به دروستكردنی ڤاكسینێكی ناوخۆیی.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی زه نیویۆرك تایمز، كه‌ریم هیمه‌تی به‌رێوه‌به‌ری مانگی سووری ئێرانی رایگه‌یاندووه كه 150 هه‌زار ڤاكسینی كۆمپانیای فایزه‌ر ده‌گاته ئێران. گوتیشی: "ئه‌م هه‌وڵه به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك چاكه‌خوازه‌وه سه‌ریگرتووه له ئه‌مه‌ریكا".
به‌پێی راپۆرته‌كه هیچ زانیارییه‌كی تری نه‌گوتووه كه چۆن ئه‌مه‌ریكا رازی بووه، ڤاكسینی فایزه‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بكڕدرێت.
به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای فایزه‌ر كه بۆ بلومبێرگ دواوه، گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی داوه كه ڤاكسینه‌كه بگاته ده‌ست ئێران". ئیدی بێئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بڵێت.
هه‌روه‌ها كه‌ریم هیممه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری مانگی سووری ئێرانی به بلۆمبێرگ-ی وتووه: "له‌هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ره‌زامه‌ندی ئێرانی وه‌رگرتووه بۆ كڕینی یه‌ك ملیۆن ڤاكسینی چین-ی"، به‌ڵام هیمه‌تی دیاری نه‌كردووه كه‌ی ڤاكسینه چینی-یه‌كه هاورده ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران-یش له رێگه‌ی ئاژانسه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندووه ئێران پێویستی به زیاتر له 40 ملیۆن ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسین هه‌یه بۆ بنبڕكردنی په‌تاكه كه تا رۆژی 30 كانوونی یه‌كه‌می 2020 بۆته هۆی مردنی زیاتر له 55 هه‌زار كه‌س و تووشبوونی زیاتر له 1 ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌ی بی سی نیوز به‌رپرسانی پێشتر رایانگه‌یاندبوو كه به‌هۆی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینی فایزه‌ر ئاسته‌نگه ده‌ستیان بگات به ڤاكسینه‌كه، چونكه بۆ باركردن و هه‌ڵگرتن و پاراستنی پێویستی به (-70 پله‌ی سیلیزی) هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی قورسه بۆ ئێران، به‌ڵام ئێستا كۆمپانیاكه به‌ڵێنی داوه گواستنه‌وه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی كۆماری ئیسلامی ئێران (ئێرنا) بڕیاره ئێران ڤاكسینی دروستكراوی ناوخۆیی به‌رهه‌مبهێنێت. به‌شێوه‌یه‌ك له قۆناغی یه‌كه‌می پشكنینی تاقیگه‌یی نۆژداریدا به‌م نزیكانه له‌سه‌ر 54 كه‌سی خۆبه‌خش تاقیده‌كرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده جگه له ئێران هه‌ریه‌ك له توركیا و ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و چه‌ندین وڵاتی تر هه‌وڵی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا-یان داوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی به‌رچاوی نه‌بووه. ته‌نانه‌ت ئوسترالیا به‌ڕه‌سمی رایگه‌یاند كه شكستیان هێناوه له‌به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه و ده‌ستبه‌رداری دروستكردنی بوون، به‌ڵام توركیا تا ئێستا هیچ راگه‌یاندنێكی بڵاونه‌كردۆته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌ویش په‌نای بردۆته به‌ر كۆمپانیای فایزه‌ر بۆ كڕینی ڤاكسینه‌كه.
پێشتر به‌پێی راپۆرتێكی كوردستان 24، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌ركه‌زی ئێرانی رایگه‌یاندبوو كه ئێران ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتووه تا بڕێك له پاره‌كانی بگوازێته‌وه بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆڤید-19 له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیران. عه‌بدولناسر هیممه‌تی به‌رێوه‌به‌ری بانكی مه‌ركه‌زی ئێرانی به‌میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو كه بانكی ئێران پاڵپشتی وه‌رگرتووه له لایه‌ن نووسینگه‌ی چاودێری سه‌رمایه بیانییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌وه‌ی پاره له بانكه‌كانی سویسراوه بگوازێته‌وه بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆڤید-19.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی كوردستان 24، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌ركه‌زی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه 244 ملیۆن دۆلار له داهاته سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌رفده‌كرێت بۆ كڕینی 16 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆز (ژه‌م)ی ڤاكسینه‌كه له‌رێگه‌ی Covaxوه.