مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند کامەران عەبدولرەحمان دەکات

ئەمڕۆ لەتەمەنی 56 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
مەسرور بارزانی، کامەران عەبدولرەحمان
مەسرور بارزانی، کامەران عەبدولرەحمان

K24 - هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند و راگەیاندنکار، کامەران عەبدولرەحمان دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 30-12-2020) دەڵێ "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند و راگەیاندنکار (کامەران عەبدولرەحمان)ـم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە کەسوکاری ببەخشێت".

کامەران عەبدولرەحمان، هونەرمەندی ناسراوی کورد ئەمڕۆ لە تەمەنی 56 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. هونەرمەند لە ساڵی 1964 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە و ساڵی 1987 لە تیپی ئەسیری لە شاری کەرکووک، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ئەوکات دەستی بە کار و چالاکی هونەری کردووە، باشان هاتووەتە هەولێر.

کامەران عەبدولرەحمان خاوەنی 23 سروودی نیشتمانی و 36 گۆرانییە، شارەزاییەکی بەرچاوی لە ژەنینی ئامێرەکانی میوزيکدا هەبووە.