لایه‌نه عێراقییه‌كان مووچه و بودجه وه‌ك كارتێكی فشار له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار ده‌هێنن

K24- هه‌ولێر:
ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنن، ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە وەك کارتێکی فشار دژی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنرێت. ئەوان دەڵێن: ئەگەر داهاتی تەواوی خاڵە سنوورییەکان بگه‌ڕێته‌وه و یاسای چاکسازی وەك خۆی جێبەجێ بکرێت، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت مووچە دابەش بکات، بەڵام هەموو هەوڵێکی حکومەت بۆ رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا .
له‌كاتێكیشدا کابینەی نۆیەم لە رێگەی كارنامه‌كه‌یه‌وه ھەنگاوی باشی بۆ چاکسازی ناوە، بە ئامانجی زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، هه‌وره‌ها ھەنگاوی به‌رچاوی ناوە بۆ رێکخستن و بڕینی خانەنشینیی نایاسایی، بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات و پشت بە خۆی ببەستێت، بەڵام ئەوەش ده‌وه‌ستێته سەر ھاوکاری لایەنە پێكهێنه‌ره‌كانی کابینەی نۆیەم، وه‌یسی سه‌عید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: ئەگەر لایەنەکان ھاوکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بن، ئەوا دەتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات، بەڵام ھەموو ھەوڵێکیش بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌دات.
وه‌ك جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه، ئەگەر تەواوی داھاتی خاڵە سنووریەکان بگەرێتەوە خەزێنەی حکومەت و یاسای چاکسازی وەك خۆی جێبەجێ بکرێت و سەرچاوەکانی دیکەی داھاتیش رێکبخرینەوە، ھەرێمی کوردستان دەتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت و چاوەرێی بەغدا نەکات، سارا دڵشاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان نایشارێتەوە، كه ئەگەرھەندێك لایەن دەست لە قاچاخچیەتی ھەڵگرن و خاڵە سنووریەکان رێك بخرێتەوە و لایەنە سیاسیەکانیش پشتگیری ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیه‌م بن، ئەوا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.
بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە و ھەندێك کوتلەی پەرلەمانی رێگەی جۆراوجۆر دەگرنەبەر، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە تێنەپەڕێت، ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیەنێت، دوای پشووی سەری ساڵ، پەرلەمان پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بۆ دوای پشووی سەری ساڵ دەخاتە بەرنامەی کارەوە.
H.B