دیارده‌ی جادوو له كه‌ركووك په‌ره‌ی سه‌ندووه
K24- هه‌ولێر:
لە کەرکووك بە شێوەیەکی بەرچاو جادووکردن زیادیکردووە، ئەوانەی جادوویان بۆ دەکرێت لە نێو گۆڕستانەکان دەیشارنەوە، بەشێکی زۆری جادووەکان لە لایەن خەڵکانی نزیك لەگۆڕستانەکە دەردەهێنرێن و پووچەڵدەکرێنەوە، قوربانییەکی جادووش قسەی بۆکوردستان24 کردووە و دەڵێت: دووساڵ لەگەڵ هاوسەرەکەم کێشەم هەبوو لە لێواری جیابوونەوە بووین، دواتر دەرکەوت جادوومان لێکراوە.
له‌وباره‌یه‌وه رزگار ئه‌حمه‌د، كه خزمه‌تكاری گۆڕستانێكه بۆ كوردستان24 باسی ئه‌و دیارده‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت: زۆر حاڵه‌تی جادوویی لێره روو ده‌ده‌ن، تا ئێستا چه‌ندین جار روویداوه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، دوای جادووه‌كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا فریا نه‌كه‌وی و جادووه‌كه ده‌رنه‌كه‌یت، ئه‌وا كاری خۆی ده‌كات و ده‌شڵێت: زۆربه‌ی جادووه‌كان له رێگه‌ی چه‌ند نووسینێكی نامۆ و خشته‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌كرێن و له‌سه‌ر گۆڕه‌كان ده‌شاردرێنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، زۆربه‌ی جادووه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه كۆنه‌كان ده‌شاردرێنه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی جادووه‌كه ده‌كات، ده‌زانێت كه‌سوكاری نزیكی مردووانی نوێ زوو زوو سه‌ردانی گۆڕی مردووه‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌زانن ئه‌گه‌ر شتێك له‌ناو گۆڕه‌كاندا شاردرابنه‌وه.
هه‌وره‌ها ده‌ڵێت: ته‌نا له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا من به ته‌نیا نزیكه‌ی 30 بۆ 40 دانه جادووم له‌ناو گۆڕه‌كان ده‌ركردووه و له‌به‌ر چاوی كامێرای كوردستان24ـیش چه‌ندین دانه‌ی نوێ ده‌رده‌كات.
یه‌كێك له قوربانیانی جادووش ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ جادوو شاردنه‌وه سه‌ردانی گۆڕستان ده‌كه‌ن، ئافره‌تن و له‌سه‌ر رێنمایی جادووگه‌ران جادووه‌كانیان لێره ده‌شارنه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، یان جادووه‌كان بۆ مه‌به‌ستی دڵدارییه، یانیش بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی هاوسه‌ران.
هه‌وره‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌م دیارده‌یه رووی له زیادی كردووه و خۆم قوربانی ده‌ستی جادوو بوومه و ئاشكرای كرد، ماوه‌ی 2 ساڵ به‌ده‌ست نه‌هامه‌تییه‌وه ناڵاندوومانه و له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 20 هه‌زار دۆلارمان ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ری له‌ده‌ستداوه، له رێگه‌ی جادووه‌وه وێنه‌ی منیان لای هاوسه‌ره‌كه‌م ناشیرین كردبوو و به‌رده‌وام هاوسه‌ره‌كه‌م هاواری ده‌كرد و ده‌یگوت ته‌ڵاقم بده، پێی ده‌گوتم، تۆ وه‌ك به‌رازی لای من.
هاوكات مامۆستا وەلید محەمەد، ئیمام و خەتیبی مزگەوتی "رەسول اللە" ده‌ڵێت: له ئاینی ئیسلامدا جادو یاساغە و جادووگەران سزای تووندیان بۆدانراوە.
لەسەردەمی ئێستا جادووگەران زۆرینە بەئاشکرا و بەشێکیش بەنهێنی کاردەکەن، بەپێی راپۆرتێك لەساڵی 1982 له 75%ی خەڵکی فەرەنسا سەردانی جادووگەران دەکەن، لەئەڵمانیا زیاتر لە 80 هەزار و لە دوورگەی عەرەب 250 هەزار و لەعێراق و هەرێمی کوردستانیش ژمارەیەکی زۆر هەن، زۆربەیان وەکو پیشەیەك بۆ پەیداکردنی پارە بەکاری دەهێنن.
H.B