تەندروستی عێراق ھۆشداری دەدات

داوا لە خەڵك دەكات بەردەوام بن لە خۆپارێزی
پەرستارێك لەكاتی وەرگرتنی تێستی كۆرۆنا لە ھاووڵاتییەك - فۆتۆ: AFP
پەرستارێك لەكاتی وەرگرتنی تێستی كۆرۆنا لە ھاووڵاتییەك - فۆتۆ: AFP

K24 - ھەولێر

وەزیری تەندروستی عێراق، هۆشداری لە تەشەنەسەندنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات و داوا لە خەڵك دەكات خۆیان بە دوور بگرن لە شوێنە گشتییەكان.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، هۆشداریدا لە جارێکی دیکە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە تایبەت کە ئێستا نەوەیەکی دیکەی ڤایرۆسەکە لە جیهان بڵاوبووەتەوە.

تەمیمی رایگەیاند، بە داخەوە تا ئێستاش خەڵک بڕوای بە بەکارهێنانی دەمامک و رێکارەکانی دیکەی خۆپارێزی نییە، کە ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ڤایرۆسەکە تەشەنە بسێنێت، داواشی لە خەڵك کرد، لە ماڵەکانی خۆیان ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بگێڕن و روو لە شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن.

لەبارەی ھێنانی ڤاکسینی دژی كۆرۆنا، وەزیری تەندروستی عێراق ئاماژەی گوتی " 16 ملیۆن یەکەی ڤاکسینمان بۆ 8 ملیۆن کەس داواکردووە، کە دووجار لە ماوەی دوو هەفتەدا بە خەڵک دەدرێت.