پێنتاگۆن له‌باره‌ی سروشتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا دابه‌ش بووه
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی میدیایی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكرد، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" له‌باره‌ی مه‌ترسیی هێرشه پێشبینیكراوه‌كانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له یادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا دابه‌ش بوونه.
راپۆرته‌كه‌ی "CNN" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی پله باڵای پێنتاگۆن گواستییه‌وه، "له‌و كاته‌وه‌ی سوله‌یمانی كوژراوه تا ئێستا، مه‌ترسییه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران له ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته به‌رزترین ئاست".
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی پێنتاگۆن ئاماژه‌یان به‌وه داوه، "به‌گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگریی نوێ كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتوون، ئێران و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرێش بۆ سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داڕشتووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تاران ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌كی بالیستیی كورتمه‌ودای گواستووه‌ته‌وه ناو خاكی عێراق، ئه‌مه‌ش وایكردووه، له به‌رامبه‌ردا واشنتن هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات".
له هه‌مانكاتدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی پێنتاگۆن به تۆڕی میدیایی "CNN"ـیان راگه‌یاندووه، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، زیادیڕۆییان تێدا ده‌كرێت.
تۆڕه میدیاییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له به‌رپرسێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كه له تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته‌دا به‌شداره، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناوی نه‌كردووه، گواستییه‌وه، نه‌بوونی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی له‌ناكاوی ئێران له‌ئارادایه.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته دووپاتیكرده‌وه، مارك میلی سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌ش له سوپای ئه‌مه‌ریكا به چڕی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و روونیشیكرده‌وه، "پسپۆڕانی سه‌ربازی له‌و باوه‌ڕه‌دا نین كه هیچ مه‌ترسییه‌كی هێرشیكردن له‌ئارادا بێت، به‌ڵام بۆ هه‌ر هێرشێكی تاران و پارێزگاریكردن له هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ناوچه‌كه، هێزه‌كانیان له‌ئاماده‌باشیدان".
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌دا شه‌وی رابردوو كینیت ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنی دوو فڕۆكه‌ی جۆری "B52"ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند.
H.B