له‌نێوانی نه‌وه ونبووه‌کاندا "نه‌وه‌ی بووم".. Boom Generation
کورتکردنه‌وه‌ی باسێکی وه‌ها له وتارێکی کورت‌دا، یه‌کێکه له هه‌ره ئه‌رکه قورسه‌کانی نووسه‌ر، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه دیگیتاڵه‌دا، که هه‌موو شته‌کان کورت و خێرا کراون. با خێرا بچینه شوێنی باسێکه‌وه، که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به باسه‌که‌مانه‌وه هه‌بێت، بۆ نموونه سه‌رده‌می دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991لێره‌وه ژماره‌یه‌ک مرۆڤی نوێ له‌دایک ده‌بن و ژماره‌یه‌کیش ده‌مرن، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که به‌چی ده‌مرن. له‌م مردن و له‌دایکبوونه‌دا گه‌شه‌یه‌ک له ژماره‌ی هاووڵاتییاندا په‌یدا ده‌بێت. لێ له‌م گه‌شه‌یه‌دا دوو یه‌که‌ی تریش به‌شدارن، ئه‌وانیش به‌جێهێشتنی نیشتیمان و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی نیشتیمانن. بۆ نموونه له‌دوای ڕاپه‌ڕین ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌ی هاووڵاتییان نیشتیمانیان به‌جێهێشت، من یه‌کێکم له‌وانه. لێ ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌ش خه‌ڵکانی چ بێگانه و چ کوردی پارچه‌کانی تری کوردستان هاتنه باشووری کوردستانه‌وه. هه‌نووکه هاووڵاتییانی باشووری کوردستان خاوه‌نی گه‌شه‌یه‌کی تری ژماره‌یین له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ی باسمانکرد.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ژنێکی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵه‌ی کورد له باشووردا بده‌ین، ئاخۆ هه‌تا ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی چه‌ند منداڵی بووه، ئه‌وا ده‌بینین، که جیاوازییه‌کان ئیندیڤیدووێلن، هه‌ندێک ژن خاوه‌نی ده یان دوانزده منداڵن، هه‌ندێکی تر سێ هه‌تا شه‌ش یان که‌متر. دایکی من دوانزده منداڵی هه‌بوو. ئه‌گه‌ر ناتالیتێت له باشووری کوردستاندا چ پێش ڕاپه‌ڕین و چ دوای ڕاپه‌ڕین دوو ئاماری جیاوازمان بداتێ، بۆ نموونه به یاسای پێوانه‌یی مێدیسین، هه‌ر هه‌زار دانیشتوان چه‌ند منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌وا چ ده‌بینه خاوه‌نی ئامارێک و چ هه‌مانکاتیش ده‌بینه خاوه‌نی تێڕامانێک و تێزێک له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی و چلۆنایه‌تیی ژیانی ئه‌م منداڵه نوێیانه، که ده‌بنه نه‌وه‌یه‌کی نوێ. ناتالیتێت چه‌مکێکی لاتاینه و له "ناتالیس"ه‌وه وه‌رگیراوه، که به واتای له‌دایکبوون، ژماره‌کانی له‌دایکبوون دێت. له زمانی ئینگلیزییدا ئیمڕۆ ناتالیتی به‌کاردێت. ئه‌م چه‌مکه چ له زانستی مێدیسین و چ له فه‌لسه‌فه‌دا خاوه‌نی قورسایی خۆیه‌تیی.
ئێکسیستێنتی کورد، بوونی کورد له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا جێگای تێڕامانه، چونکه تاکی له‌دایک بوو له‌سه‌ر ده‌ستی سیستێمێکی سیاسیی ئێکسیستێنسی ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، تواناکانی هێشتنه‌وه‌ی خودی خۆی وه‌ک خۆی ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، لێره‌وه مامه‌ڵه‌کانی تاک ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. هانا ئارێندت ناتالیتێت به بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کان و ئێکسیستێنسیان ده‌زانێت، چونکه هیوایه‌کی هه‌یه، که ئه‌م نه‌وه نوێیه ده‌ستپێکردنێکی نوێ ده‌ستپێبکه‌ن و خاوه‌نی مامه‌ڵه‌یه‌کی تر و نوێ بن، وه‌ک له‌وانه‌ی پێش خۆیان.
لێره‌وه ده‌توانین هه‌نگاوێک بچینه پێشه‌وه بۆ لای ساوای بووم، به‌یبی بووم یان نه‌وه‌ی بووم. ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه، که له‌دوای جه‌نگ له‌دایک ده‌بێت. (Baby Boom, Boom Generation). ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له‌دوای جه‌نگی جیهانیی دووهه‌مه‌وه پۆپۆلێره بوو و له ڕووی سۆسیۆلۆگییه‌وه کاری له‌سه‌ر کرا. ساوای بووم له وڵاتانی دۆڕاو و له وڵاتانی براوه‌شدا، پاش جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م بووه جێگای گرنگیی پێدان. ساوایانی بووم به جیاواز له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مێریکادا ده‌رکه‌وتن، بۆ نموونه له ئه‌مێریکا و فه‌ڕه‌نسادا له‌نێوانی ساڵانی 1940 هه‌تا نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی 1960. له هه‌ندێک وڵاتانی تردا به شه‌ش ساڵ دواتر ده‌ستیپێکرد و به چوار ساڵیش دواتر کۆتایی پێهات. با لێره‌دا ئێمه ته‌ماشای به‌یبی بوومی باشووری کوردستان بکه‌ین. له‌دوای شۆڕش ساڵی 1974، له‌دوای ئه‌نفال ساڵی 1987، له‌دوای ڕاپه‌ڕین ساڵی 1991، له‌دوای شه‌ڕی ناوخۆ ساڵی 2000. ئه‌م نه‌وانه زۆر له‌یه‌کترییه‌وه نزیکن و هاوبه‌شیشیان چ له شه‌ڕ و چ له قه‌یرانی ئابوورییدا هه‌یه. لێ ده‌کرێت هه‌ر نه‌وه‌یه و ناوێکیان لێ بنێین. چونکه هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کی تایبه‌تن.
با له ئه‌نفاله‌وه هه‌تا ئێستا ته‌ماشای ڤیتالیتێتی ئه‌م به‌یبی بوومانانه بکه‌ین، ته‌ماشای ناتالیتێت و مۆرتالیتێت له‌م بیست و نۆ ساڵه‌ی ڕابوورددا بکه‌ین. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، ناتالیتێت له‌دایکبوونه، لێ مۆرتالیتێت مردنه. له ئه‌نفاله‌وه مردنێکی زۆر به‌هۆی شه‌ڕه‌وه، نه‌خۆشیی، کاره‌ساتی ئۆتۆمۆبیل، کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ...هتد. ئێخه‌ی کوردی گرتووه. ناتالیتێت له‌م به‌ینه‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت، که ئه‌م نه‌وه‌یه، ئه‌م نه‌وانه، خاوه‌نی ده‌ستپێکردنێکی نوێ و مامه‌ڵه‌یه‌کی نوێ بن. لێ نیگه‌رانیی ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئه‌م نه‌وه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌بوونه خاوه‌نی ده‌ستپێکردنێکی نوێ و مامه‌ڵه‌یه‌کی نوێ، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ک نه‌وه‌ی پێشتر چ بیرده‌که‌نه‌وه و چ مامه‌ڵه‌ش ده‌که‌ن. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچیی؟ وه‌ڵام، چونکه نه‌وه‌یه‌کی ونبوون، نه‌وه‌یه‌کی شێواون، نه‌وه‌ی ژانن، نه‌وه‌ی ئاگر و شه‌ڕن ...هتد.
ده‌سته‌واژه‌ی ونبوونی نه‌وه، ده‌سته‌واژه‌یه‌که، که له ئه‌وروپادا مێژوویه‌کی قوڵی هه‌یه. وڵاتێک نییه، که به ته‌نها خاوه‌نی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بێت، لێ له‌نێوانی وڵاتانی ئه‌وروپادا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا تێیدا خاوه‌نی ڕه‌گی قوڵن، به‌تایبه‌ت له دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مه‌وه. ته‌نانه‌ت له ئێستاشدا وڵاتانی ئه‌وروپیی، به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا گرنگییه‌کی زۆر به‌وه ده‌دات، که ڕێگریی له که‌وتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ونبوو بکات. لێ چوونی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ ناو دونیای نووسین و بیرکردنه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژنه نووسه‌ری ئه‌مێریکیی گێرتروده شتاین (Gertrude Stein). له دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م، گێرتروده شتاین له پاریس گله‌یی له خراپیی کاری دووکانێکی فیته‌ر ده‌کات، که له ئۆتۆمۆبیله‌که‌یدا کردوویانه. فیته‌ره‌که‌ش له شاگرده‌که‌ی تووڕه ده‌بێت و به نه‌وه‌یه‌کی ونبوو ناوی ده‌بات. گێرتروده ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌گه‌یه‌نێته هاوڕێی نووسه‌ری ئێرنێست هێمنینگوه‌ی، ئه‌ویش له کتێبێکی ئاینده‌یدا به‌کاری ده‌هێنێت. به‌مشێوه‌یه له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا نه‌وه‌ی ونبوو، باسێکی گه‌وره‌ی ده‌روونناسان، کۆمه‌ڵناسان و فیلۆسۆفانه. به‌وپێیه‌ی هاووڵاتییانێکی زۆری ئه‌مێریکیی له فه‌ڕه‌نسا ده‌ژیان، نووسه‌ران و فیلۆسۆفانیشیان په‌یوه‌ندییه‌کی باشیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌بووه، ڕۆژێک له ساڵی 1924دا سکۆت فیتسگێراڵدس به ئێرنێست هێمینگوه‌ی هاوڕێی نووسه‌ری ده‌ڵێت، تۆ پێشئه‌وه‌ی ده‌ست به نووسین بکه‌یت، پێویسته به تووندتریین شێوه، بێ ڕه‌حمانه برینداربکرێیت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچیی؟ وه‌ڵام، چونکه له برینداربووندا زیاتر به‌ئاگا ده‌بین له ڕاستییه‌کان. ده‌شێت به‌شێک له نووسه‌ران نه‌وه‌ی ونبوویان پێ نه‌وه‌یه‌کی بریندار بووبێت، که ئه‌مه له خودی خۆیدا ڕاستییه‌که، که نه‌وه‌کان بریندارن و شکێنراون. لێ ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه، که هه‌موو نه‌وه‌یه‌کی بریندار و شکاو ئاماده‌ی بینی ڕاستییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ماشای ئه‌و تاکانه‌ی دوای جه‌نگ بکه، وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ونبوون و بریندار و شکاون، لێ کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و فیلۆسۆفی گه‌وره‌یان لێده‌رچوو، کۆمه‌ڵێک زانای گه‌وره‌یان لێده‌رچوو. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و فیلۆسۆف و زانای خه‌مبار.
ته‌نانه‌ت له خودی ئه‌مێریکادا له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا قسه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ونبوو کراوه. ئه‌مه‌ش وه‌ک کولتووری ئه‌وروپییه‌کان، که له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه بۆ ئه‌مێریکا. له ساڵی 1883دا ئه‌مێریکا تووشی قه‌یرانێکی ئابووریی ده‌بێت، ئه‌م قه‌یرانه حه‌وت ساڵ ده‌خایه‌نێت هه‌تا 1900. مێژوونووسی ئه‌مێریکیی وڵیام شتراوس باس له‌م نه‌وه‌ی قه‌یرانه ده‌کات و وه‌ک نه‌وه‌ی ونبوو ناویان دێنێت. نه‌وه‌ی دووهه‌می ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ناوده‌نێت به‌یبی بووم. چونکه نه‌وه‌کان چ له قه‌یراندا له‌دایکبوون و چ له قه‌یرانیشدا ژیاون. له پاڵ قه‌یرانه ئابوورییه‌کاندا دوو جه‌نگی گه‌وره‌ی جیهانییش. ده‌سته‌واژه‌ی نه‌وه‌ی ون بوو، له‌گه‌ڵ خۆیدا کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه‌ی تری هێنا، وه‌ک نه‌وه‌ی بووم یان به‌یبی بووم. به‌دوای ئه‌مه‌شدا له‌دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م به‌هۆی هه‌بوونی هاووڵاتییه‌کی زۆری ئه‌مێریکایی له ئه‌وروپا و له فه‌ڕه‌نسادا به‌تایبه‌ت، نووسینگه‌ی غوربه‌ت له ئه‌مێریکا بڕیاریدا، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1920دا ڕێژه‌ی 30,000 هاووڵاتیی ئه‌مێریکایی له پاریسه‌وه بگوێزرێنه‌وه بۆ ئه‌مێریکا. ئه‌م سیی هه‌زاره‌یان ناو نا، نه‌وه‌ی کڵپه.
ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵی 1900 و به‌دوای نه‌وه‌کاندا بگه‌ڕێین هه‌تا ئێستا، کۆتایی ساڵی 2020 چه‌ند نه‌وه ده‌ستنیشان ده‌که‌ین و چه‌ند ناویان لێده‌نێین؟ هه‌رچه‌ندێک بدۆزینه‌وه، ئه‌وه‌ی که به‌دڵنیایی له هه‌موو نه‌وه‌کاندا سه‌رله‌نوێ بێته‌وه به‌رچاومان، بریتییه له‌و ڕق و کینه گه‌وره‌یه‌ی، که نه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یهێنن. ئه‌مه‌ش وه‌ک ئێپی گنێتیک له نه‌وه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تر ده‌گوێزرێته‌وه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که بۆچیی به به‌رده‌وامیی به‌شێکی گه‌وره‌ی نه‌وه‌کانی ئێمه ون ده‌بن؟ بۆچیی له ئێستادا ژماره‌ی نه‌وه‌ی ونبوو، ده‌یانجار زیاتره وه‌ک له سه‌رده‌می پێش ڕاپه‌ڕیین؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره وه‌ها له‌ناو سیستێمی په‌روه‌رده و سیستێمی سیاسیی ئێمه‌دا. له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی ئێمه‌دا، به پله‌ی یه‌که‌م په‌روه‌رده‌ی خێزان فاکتۆری گه‌وره‌ی ونبوونی نه‌وه‌کانمانه، به‌دوای ئه‌میشدا سیستێمی سیاسیی. سه‌ره‌تا له کۆمه‌ڵگادا سیستێمی سیاسیی هاووڵاتییان ده‌شکێنێت. شکاندنێکی ڕۆحیی، ئه‌م هاووڵاتییانه‌ش وه‌ک دایک و باوک له ماڵه‌وه‌دا منداڵه‌کانیان ده‌شکێنن، به‌مشێوه‌یه ده‌سته‌ڵات درێژه به شکاندنی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگا، نه‌وه به‌دوای نه‌وه ده‌دات. ئه‌م تاکانه له ڕووی کا0راکته‌ره‌وه وه‌ها شێوێنراون، که به تێڕاپییه‌کی درێژخایه‌نیش که‌س نه‌توانێت پێیانبگات. تاک نه‌فره‌تێکی گه‌وره‌ی له خودی خۆی کردووه، لێره‌وه تاک نه خۆی خۆشده‌وێت و نه توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه، که‌سی خۆشبوێت. تاک ئه‌گه‌ر بێکاریش نه‌بێت، ئه‌وا چه‌ند ڕقی له خۆیه‌تی دوو هێنده زیاتر ڕقی له کاره‌که‌یه‌تی، هه‌ربۆیه هه‌رگیز کارێکی پێرفێکت پراکتیزه ناکات. ئه‌گه‌ر کارمه‌ندی ته‌ندروستییه، ئه‌وا نه‌خۆش و دۆڵابێکی له‌لا وه‌ک یه‌ک وایه، ئه‌گه‌ر کاره‌باچییه و ئه‌ویش کارێکت بۆ بکات، که له ڕێگایه‌وه ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌ت، ماڵێکت یان دووکانێکت بسووتێت، هیچ خه‌مێکی لێ ناخوات و بیر له‌وه‌ش ناکاته‌وه، که به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میی ئه‌وه‌وه و به هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌وه تۆ زیانت پێگه‌یشتووه. کورت و پووخت تاک به‌رپرسیارێتیی هیچ ناگرێته ئه‌ستۆی خۆی و به‌رده‌وام به‌رانبه‌ره‌که‌ی به کێشه و هه‌ڵه و زیانه‌کان تاوانبار ده‌کات.
به‌شێکی ئه‌م نه‌وه ونبووه به‌رده‌وام بێکاره، به‌رده‌وام گله‌یی له‌و بێگانانه‌ی کوردستان ده‌که‌ن، که هه‌موو کاره‌کانیان بۆ خۆیان بردووه. ئه‌مه‌ش وه‌ک ئارگوومێنت بۆ بێکارییان به‌کارده‌هێنن، نه‌ک ڕاستییه‌ک بێت. تاک ده‌شێت چه‌ند جارێک کاری ده‌ستبکه‌وێت و بۆ چه‌ند هه‌فته یان مانگێک کار بکات، لێ له‌وه زیاتر ناتوانێت و هۆکارێک ده‌دۆزێته‌وه بۆ ڕاوه‌ستان له کارکردن. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا تاک هه‌میشه حکومه‌ت به تاوانباری سه‌ره‌کیی ده‌زانێت، هه‌ربۆیه به به‌رده‌وامیی سه‌رقاڵی نانه‌وه‌ی کێشه‌یه له‌گه‌ڵ بۆ نموونه پۆلیسدا، فه‌رمانبه‌ران و کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و ....هتد.دا. له شوێنێکی وه‌ک کوردستاندا ئه‌م تاکانه له پێشی پێشه‌وه‌ی هه‌موو خۆپیشاندانێکدان و یه‌که‌مین به‌ردیش ئه‌مان ده‌یهاوێژن، یه‌که‌مین ئاگر ئه‌مان ده‌یکه‌نه‌وه. به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م تاکانه له کوردستاندا ده‌بنه سیاسیی، ده‌بنه سه‌رۆک و ده‌بنه ئه‌ندامی پارت، ده‌بنه په‌رله‌مانتار، چونکه توانای کارکردنیان نییه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت کارکردنه له ڕقدا، تاک بیر له‌وه ناکاته‌وه، که ڕقه‌که‌ی چ زیانێکی گه‌وره به ده‌وروبه‌ر و به کۆمه‌ڵگا و بگره به نه‌ته‌وه‌یه‌کیش ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت پراکتیزه‌کردنی ڕقه‌که‌یه‌تی، هه‌ربۆیه ئه‌و مامه‌ڵه‌ی مۆڕاڵانه ناناسێت.
له ئه‌وروپادا به‌شێکی گه‌وره‌ی نه‌وه‌ی ون بوو، ئه‌ندامی گرۆ و بانده کریمینێڵه‌کانن، ئه‌و گه‌نجانه‌ن که به‌دمه‌ستن به نارکۆوه، به‌دمه‌ستن به ئالکۆهۆله‌وه و بێئه‌وه‌ی ئاماده‌بن بیر له ژیانی خۆیان و ئاینده‌یان بکه‌نه‌وه. قه‌یرانی ئابووریی ساڵی 2009 و به‌دوایدا شه‌ڕی داعش بووه هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئابووریی بۆ به‌شێک له وڵاتانی جیهان، که له‌گه‌ڵ خۆیدا مه‌ترسیی گه‌وره‌ی که‌وتنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی تری ونبووی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا. به‌شێک له وڵاتانی ئه‌وروپا زۆر به په‌رۆشه‌وه به‌ته‌نگ ئه‌م کێشه‌یه‌وه چوون، به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا و وڵاته سکانده‌نافییه‌کان. وڵاتانی زیان پێکه‌وتوو له‌پێش هه‌موویانه‌وه یۆنان، ئیسپانیا، پۆرتوگال، ئیتالیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا و هۆڵاند. له 2020دا به‌هۆی کۆرۆناوه سه‌رله‌نوێ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئابووریی له جیهان که‌وت، که ئه‌میش مه‌ترسی لێکه‌وتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ونبووی لێده‌کرێت.
هه‌نووکه کورد له باشووردا، له هه‌موو کات زیاتر مه‌ترسیی خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی تری ونبووی ئاینده‌ی له‌سه‌ره. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که چی بکه‌ین هه‌تاوه‌کوو ئێمه‌ی کورد ڕێگا له که‌وتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ونبووی ئاینده بگرین؟ وه‌ڵام، به زیادکردنی ژیان له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا، به ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، به له‌ناوبردنی قه‌یرانی ئابووریی، به پشتبه‌ستن به خود نه‌ک به به‌غداد. لێ ئه‌م کاره به ته‌نها ئه‌رکی حکومه‌ت نییه، به‌ڵکوو ئه‌رکی هه‌موومانه. تاکی کورد پێویسته کارکردنی پێ شه‌رم نه‌بێت و بیکات. به‌مشێوه‌یه بێکاریی که‌م ده‌کرێته‌وه. دووژمنکاریی به‌غداد هۆکاره له خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ونی ئاینده بۆ کورد، هه‌ربۆیه کورد ده‌بێت زۆر به ئاگایانه بیر له ئاینده‌ی بکاته‌وه. ئاینده‌یه‌کی خاوێنیش له‌وه‌دایه، که خاوێن بێت له نه‌وه‌ی ونبوو و نه‌وه‌ی بووم.
31.12.2020