روونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی په‌یامی سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌داته‌وه، كه له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ساڵی 2020 بڵاویكردبووه‌وه.
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن بە مەبەستی چەواشکردنی هاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و کەسابەتی سیاسی، بابەتێکی چەواشەکارانەی لە سۆشیاڵ میدیای فەرمی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە سەر لەبەری دوورە لە راستییەوە.
ئەم حزبە کە گوایە خۆی بە حیزبێکی موسڵمان بە خەڵك ناساندووە، هەر هیچ نەبێت پێویستە لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی راستگۆ بێت و بابەتەکان وەك خۆیان باس بکات و راستییەکان بۆ مەبەستێکی سیاسی نەشارێتەوە و رای گشتی بەلاڕێدا نەبات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵەدا 8 مووچەی دابەشکردووە و ھیچ کەس و لایەنێکیش لە خۆی بە پەرۆشتر نازانێت لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لای ھەموو لایەکیش ئاشکرایە، کە هەموو هەوڵێکی لەوبارەوە خستووەتەگەڕ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
2020/12/31
H.B