ڤیدیۆ.. یه‌كه‌م وڵات ماڵئاوایی له ساڵی (2020) كرد
K24 - هه‌ولێر:
نیوزله‌ندا، ماڵئاوایی له دووایین ساته‌كانی ساڵی 2020 كرد و به یاری ئاگرین و رووناكی له‌یزه‌ری، پێشوازی له ساڵی نوێ (2021) كرد.
به ئاماده‌بوونی هه‌زاران هاووڵاتی له ناوه‌ڕاستی "ئۆكلاند"ی پایته‌ختی نیوزله‌ندا، به نیشاندانی یاری ئاگرین له‌سه‌ر به‌رزایی "سكای تاوه‌ر"، كه به‌رزییه‌كه‌ی (328) مه‌تره، چوونه ناو ساڵی نوێوه (2021).
له‌گه‌ڵ یارییه ئاگرینه‌كان و دیمه‌نی رووناكی له‌یزه‌ر، ئاماده‌بووان به ده‌نگی به‌رزی مۆسیقاوه، ئاهه‌نگیان گێڕا و پێشوازییان له ساڵی نوێ كرد.
هێزه‌كانی پۆلیس و فریاگوزاری و ئاگركوژێنه‌وه، بۆ ئاماده‌باشی بۆ هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو، ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون، به‌ڵام هیچ رووداوێك له كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌ی سه‌ری ساڵدا تۆمار نه‌كراوه.
جیاوازی كات له‌نێوان نیوزله‌ندا و هه‌رێمی كوردستان، (10) كاتژمێره، هاووڵاتانیانی ئه‌و وڵاته (10) كاتژمێر زووتر به‌كاتی هه‌ولێر، چوونه‌ته ناو ساڵی نوێ (2021).
د.ی