وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ته‌نیا (1) حاڵه‌تی مردن به‌كۆرۆنا تۆماركراوه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی كۆرۆنا بۆ 3 هه‌زار و 775 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان كراوه.
وه‌ك راشیگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه 153 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراون، 249 تووشبووش په‌تاكه‌یان به‌ته‌واوه‌تی تێپه‌ڕاند و كه‌سێكیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: