هاووڵاتییان به ساڵی نوێ گه‌شبینن
K24- سۆران:
قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 ساڵی 2020ى بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان سەخت کرد، بەڵام تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستانی وێڕای سەختیەکان بۆ ساڵی نوێ گەشبینن.
عه‌بدولمه‌ناف سدیق كه دانیشتووی سۆرانه و ماوه‌ی 23 ساڵه له‌گه‌ڵ نووكی درێشه‌ی پینه‌دۆزی بژێوی ژیانی دابین ده‌كات، نه ساردی زستان و په‌نجه‌ته‌زێت، نه گه‌رمای هاوین و ئاره‌قه‌ڕژێن ئه‌ویان بێ‌ئومێد نه‌كردووه، ساڵی 2020 بۆ ئه‌ویش ساڵێكی سه‌خت و پڕ نه‌هامه‌تی بوو، به‌ڵام سوپاسگوزاره و به‌گوڕ و تینه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنی ساڵی نوێ ده‌كات.
عه‌بدولمه‌ناف سدیق ده‌ڵێت: من گه‌شبینم، په‌نا به‌خودا ساڵی داهاتوو ساڵێكی خۆش ده‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌غداش ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن و هه‌م دۆخه سه‌خته‌كه‌ی ئابووری و هه‌میش په‌تای كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێنین.
له‌كاتێكدا ڤایرۆسی گۆڤید-19 ساڵی 2020ی كرده ساڵێكی پڕ له دڵه‌كوته بۆ هاووڵاتییانی كوردستان و جیهان به گشتی، کەرەنتین و خۆپارێزیش لەو پەتایە، ئابووری جیھانی بەجۆرێك داتەپاند، کە ماوه‌ی چەند مانگێك مرۆڤایەتی تا ئاستێك لە جووڵە خست و ئەم دۆخە کاریگەری تەواوی لەسەر ھەرێمی کوردستانیش دەرکەوت و کەم خانه‌واده‌ش ھەیە ئازیزێکیان لە دەست نەدابێت، بەڵام ھێشتا مرۆڤەکان بێ‌ئومێد نه‌بوونه.
ساڵی 2020 قەیرانی دارایی و نەناردنی شایستەداراییەکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمەڵگه‌ی کوردستانی رووبەڕووی دۆخێکی سەخت کردەوە، بەڵام وێڕای سەختیەکان وەك ھەمیشە ئەو کۆمەڵگه‌یە ساڵی ئایندە باشتر دەبینن و بۆ داھاتوو گەشبینیان لێ بەدیدەکرێ.
H.B