له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا زیاتر له‌ 84 هه‌زار گه‌شتیاری عێراقی هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر

ته‌واوی گه‌شتیاره‌كان له‌ رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه‌ هاتوون
گه‌شتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر
گه‌شتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا زیاتر له‌ 84 هه‌زار گه‌شتیار له‌ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه‌ روویان له‌ شاری هه‌ولێر كردووه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر بە کوردستان24 ـی راگەیاند، لەماوەی 10 رۆژدا، 84 هه‌زار و 294 گەشتیار لە رێگەی بازگەکانەوە، لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە ھاتوونەتە ھەولێر.

ئاشكراشیكرد، ئەو گەشتیارانە تەنیا لە رێگه‌ی بازگەکانەوە ھاتوون و ھیچ گەشتیارێك لەرێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران و فڕۆکەخانەوە نەھاتووە.

H.B