ئێران بۆ تره‌مپ: كارێك نه‌كه‌ی ساڵی نوێ ببێته پرسه‌ی ماته‌مینی بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
حوسێن ده‌هقان، راوێژكاری سه‌ربازیی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "مووشه‌كه‌كانی ئێران به هه‌موو بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌گه‌ن".
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر ده‌هقان نووسیویه‌تی: "راسپارده‌مان بۆ پیاوه‌كه‌ی كۆشكی سپی (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا) ئه‌وه‌یه، كه كارێك نه‌كات ساڵی نوێی زایینی ببێته پرسه‌ی ماته‌مینی بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تێكی تۆقێنه‌ری ئاماده‌باشی، وه‌ك هه‌نگاوێكی پڕوپاگه‌نده‌ییش دوو فڕۆكه‌ی جۆری (B52)ی به ئاسمانی ناوچه‌ی كه‌نداودا ده‌سووڕێنێته‌وه".
پێشتریش حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی و گه‌لانی ناوچه‌كه له كاتی گونجاو‌دا تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ده‌كه‌نه‌وه و هۆشداری ئه‌وه‌شی دایه ئه‌مه‌ریكا، كه هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كێ و لاوازكردنی حكومه‌تی ئێران نه‌دات.
رۆحانی گوتیشی: "دوای سه‌پاندنی جه‌نگێكی 8 ساڵی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا، سه‌دام له‌ناوچوو، تره‌مپیش دوای سه‌پاندنی جه‌نگێكی ئابووری سێ ساڵه له دژی وڵاته‌كه‌مان له‌ناو ده‌چێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی پله باڵای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی گواستییه‌وه، كه راپۆرتێكی هه‌واڵگری ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئێران هه‌وڵ ده‌دات له‌ناو خاكی ئه‌مه‌ریكا تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بكاته‌وه، كه له 3ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له هێرشێكی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا كوژرا.
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكدا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌نگاو به ئاراسته‌ی توڕه‌كردنی تاران ده‌نێت، به ئامانجی درووست‌کردنی بەهانه‌یەك بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.
H.B