سه‌رۆ قادر: به‌و په‌رته‌وازییه‌ی هه‌یه، ناتوانین به‌ره‌نگاری عێراق ببینه‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌بایی نه‌بین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆ قادر، نووسه‌ر و ساسه‌تمه‌دار، له به‌شدیاریكردنی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، كاریگه‌رترین رووداوه‌كانی ساڵی (2020)، په‌تای كۆڕۆنا و ئه‌و ئابڵوقه ئابووریه‌یه، كه عێراق خستوویه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه به‌هۆی ناته‌بایی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه توانیویانه رووبه‌ڕوومان ببنه‌وه.
سه‌رۆ قادر، سه‌باره‌ت گرفته‌كانی ساڵی (2020) گوتی: "له ساڵی (2020) په‌تای كۆرۆناوه، كه هه‌موو كوردستانی خسته ته‌نگژه‌وه، به‌شێكی هاووڵاتیانی ئێمه، ئازیزانی خۆیان له‌ده‌ست دا، كه‌سایه‌تی ناوداریش به‌و په‌تایه رۆیشتن، كه تا ئێستاش مه‌ترسی ماوه، پێویسته به گرفتی ژماره یه‌كی بزانین، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك كردوه، له رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ته‌نانه‌ت كاری له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسییش كردووه، دووه‌م كاریگه‌رترین رووده‌كانی ساڵ، ئه‌و ئابڵوقه ئابوورییه، كه عێراق خستوویه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی بڕیوه، سێیه‌مین رووداوی ساڵ، ناته‌بای سیاسییه له هه‌رێمی كوردستان، كه تا ئاستێكی به‌رز رۆیشتووه، كه نه‌ده‌بووایه وابێت".
سه‌رۆ قادر گوتیشی: "له‌دوای ریفراندۆمه‌وه، عێراق له‌وه بوونه‌ته‌وه، هه‌رێم به به‌شێك له عێراق بزانن، ئێستا زیاتر وه‌كو داگیركه‌ر ره‌فتار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستیان بێت، خراپتریش ده‌كه‌ن، ئه‌و قسه‌یه‌م به‌و مانایه نییه، كه پابه‌ندی به ناچاربوونی عیراقیبوون نابین، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رموویانه، ده‌بێت به نه‌فه‌سێكی درێژه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق مامه‌ڵه بكرێت، داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كراوه یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه ببینین عێراقییه‌كان به چاوی ده‌ره‌كی ته‌ماشای هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به میلله‌تی خۆیان ته‌ماشایان بكردبوونایه، نه‌ده‌بوو زوڵممان لێ بكه‌ن، له رووی ئابووری و هه‌ندێك جاریش له رووی ئه‌منییه‌وه، چونكه به‌كردار ئێمه داگیركراوین، ئه‌وه‌ی (2) ساڵ پێش ئێستا "ئیسماعیل بێشكچی" له زانكۆی كوردستان گوتی: "ده‌بێت كورد هه‌موو ئه‌و ناحه‌قییانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عێراق و دونیاش هه‌ر به‌رده‌وام بڵێنه‌وه و بڵێنه‌وه، تا دونیا له‌م واقیعه بگات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی ئێمه‌یان به‌ستۆته‌وه، گۆڕانكارییان تێدا بكرێت"، مامه‌ڵه‌ی عێراق وه‌ك داگیركه‌ر وایه، هه‌ر له مامه‌ڵه‌كانی ساڵی (2014)ه‌وه دیاربوون، كه هه‌موو یارمه‌تییه‌كی چه‌ك و داراییان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڕی، له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی "داعش" ببوویه‌وه، له هه‌ندێك لاوه به‌رگری له عێراقیش ده‌كرد، سه‌رۆك بارزانی و هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كان، داوای كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن، تا رێككه‌وتنی نوێ بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر پابه‌ند نابن، خۆ ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین نیازێك هه‌یه، كه ئازادانی ئێمه‌یه، هیچی دیكه نییه، پێناچێت له‌و بارودۆخه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا، له‌وه خراپتر به‌سه‌ر كوردستان بێنن".
سه‌باره‌ت هه‌ڵوێستی هه‌ندێك لایه‌نی كوردستانی، سه‌رۆ قادر روونیكرده‌وه، "هه‌ر چه‌نده ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عێراق ده‌زانن، كه‌چی له‌ناوخۆدا هه‌ر ناڕازین، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌د تێگه‌یشتن و هه‌ڵوێستی خراپی خۆیان، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ته‌بایی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، كه تێنه‌گه‌یشتنه، مێژووییه، به‌رژه‌وه‌ندییه، خیانه‌تیشی تێدایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كوردستان پێویستی به ته‌باییه‌كی سیاسی هه‌یه، ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بدرێت، ته‌بایی سیاسی به‌و ناوه نییه لایه‌نێك تاوانبار و خه‌تابار نییه، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی، كه سه‌رۆك بارزانی دیوه‌خانه‌كه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراقیش كۆكردنه‌وه بووه، به ئه‌نجامی ئه‌رێنی بۆ هه‌موان، ده‌بێت كوردستان بۆ ئه‌و مۆدیله بگه‌ڕێته‌وه و په‌ره‌شی پێبدات، ناتوانین به‌ره‌نگاری عێراق ببینه‌وه به‌و په‌رته‌وازییه، سه‌خته، هیلاك ده‌بین، ناتوانین ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئابووری چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ناتوانین چاكسازی بكه‌ین؛ ئه‌گه‌ر ته‌بایی نه‌بێت، له هه‌موو دونیا، ته‌بایی بناغه‌یه بۆ چاكسازی، ناتوانیش سه‌رنجی جیهان رابكێشین، له ناوخۆدا خه‌ریكی شه‌ڕ و ئابڕووبردنی یه‌كتر بین، ناتوانین چاومان له‌وه بێت جیهان هاوكاریمان بكات، له كاتێكدا هێزه سیاسییه‌كانی ئێمه هاوكاری یه‌كتر ناكه‌ین له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمان، ئه‌م رووداوانه سه‌خت بوون بۆ هه‌رێمی كوردستان. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی سیاسی، كه "تۆ وای" و "تۆ واتكردووه"، ناگه‌ین به هیچ شتێك، كاتێك وڵات تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه، سه‌ركرده حه‌كیمه‌كان گۆشه‌یه‌ك ده‌دۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك بۆ سه‌ر مێزی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتمان رابكێشێت، ئه‌و خیتابه تا خایه‌نی (16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017) هه‌بوو".
سه‌رۆ قادر ئاماژه‌یكرد، "تێگه‌یشتن ساده‌یه بۆ ته‌نگژه‌ی قووڵی ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی سیاسی هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی نوخبه‌ی سه‌ركرده‌ی سیاسیی حزبه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان به‌رپرسن له‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌ی له كوردستان هه‌یه، به‌ڵام به یه‌كسانی نا".
له‌و ده‌نگه ناڕازییانه له ناو نێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌یه، سه‌رۆ قادر گوتی: "عێراق هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا، بۆ ئازاردانی كورد به‌كارده‌هێنێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌و ده‌نگوچه‌ڵه‌مه سیاسییانه چاره‌سه‌ر بكرێت، تا هیچ په‌رله‌مانتارێك له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی، نه‌توانێت خیانه‌ت بكات، كاتێك له نوێنه‌رایه‌تی تیمی كوردستانه له به‌غدا، له په‌رله‌مان بێت، یان له‌ناو حكومه‌ت بێت، یان له‌كاروباری كۆمه‌ڵگای ناحكومیش بێت، ئه‌مه به‌ته‌بایی سیاسی ده‌كرێت، ئه‌و ته‌باییه‌ش به سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كانی وڵاتی ئێمه ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی بودجه‌وه كراوه، گوتیشی: "لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێن پابه‌ندی نابن و له رابردووش‌دا دژی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاونه‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌رێك هه‌یه، كه كوردستانێكی به‌هێزمان نه‌بێت، كوردستانی به‌هێزیش، مانای ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌ی سیاسی یه‌كگرتوو بێت، تا هه‌موو ئه‌قڵ و هیممه‌ته‌كان به‌یه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگی بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ن، تا ده‌نگی كورد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه به‌هێز بێت، ئه‌وكات هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان بوه‌ستێته‌وه، بۆ عێراقییه‌كانیش سه‌خت ده‌بێت به ئاشكرا دژی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستنه‌وه، ئه‌زموونمان له‌وه هه‌یه، تا ساڵی (2017) دوژمنه‌كانی ئێمه له په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق نه‌یانده‌توانی به وشه‌ی روون و ئاشكرا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قسه بكه‌ن، چونكه كوردستانێكی یه‌كپارچه هه‌بوو، به‌ڵام كه په‌رتوبڵاوی هه‌یه، ئه‌مه‌ی بینیمانن رووده‌دات، ئه‌وه كاره‌ساته له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان، نوێنه‌ره‌كانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ته‌با نه‌بن، به‌شێك له‌وانه له دژی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قسه ده‌كه‌ن، خیتابی كوردیان پاچه پارچه كردووه، كه بۆ هاووڵاتی ساده‌ی عێراقی كارێكی زه‌حمه‌ته تێیبگات، بۆ ئه‌وانه‌ی دوژمنی ئێمه‌ن، كه‌ره‌سته‌یه‌كی به پیته بۆئه‌وه‌ی دیماگۆژیه‌ت له عێراق به‌كاربێنن و شه‌قامی عێراق له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنن، بۆ به‌لاڕیدابردنی دۆسته‌كانی كوردیشه له دونیادا، كه چه‌كێكی به‌هێزه به ده‌ست عێراقه‌وه‌یه".
له باره‌ی چاره‌سه‌ر، سه‌رۆ قادر روونیكرده‌وه، "ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌و كاته‌ی له‌هه‌ولێره‌وه كێشه‌كانی به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرا، به‌و پێیه‌ی ئه‌و كات سه‌رۆك بارزانی هه‌بووه له‌گه‌ڵ "مام جه‌لال"، ئێستا نه‌وه‌ی دووه‌می نوخبه‌ی سیاسی هه‌یه، كه ده‌بووایه هه‌ڵگری ئه‌و مۆدیله بن و فراوانتریشی بكه‌ن، بۆیه له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه داین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له كورتیمان داوه، كه كه‌موكوڕییه‌كه له سه‌ركرده‌ی سیاسی حزبه‌كانی كوردستانه".
روونیشیكرده‌وه، "وه‌ستانه‌وه‌ی دژی به‌ژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمان خیانه‌ته، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزب بخه‌نه پێش به‌رژوه‌ندی وڵات و له دژی حكومه‌ت و قه‌واره‌ی خۆیان بوه‌ستنه‌وه، دیسان خیانه‌ته، ئێمه له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌كی قووڵ داین، چۆكمان به زه‌ویدا كه‌وتووه، كاتێك "دوژمنی دوژمن دۆستمه"، كه به‌هێز بم، كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت یاری خۆی له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و دونیا بكات".
سه‌باره‌ت به دژیه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕاستی ساڵی (2021)، سه‌رۆ قادر جه‌حتی كرده‌وه، "كوردستانیان كردووته لافیته‌یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایفی و حزبی خۆیان، بۆچی ده‌توانن یاری له‌سه‌ر ئێمه بكه‌ن، شه‌قامی عێراقی به گژ كوردستانه‌وه ببه‌ن، ئه‌مه له به‌هێزی ئه‌وان نییه، عێراق له خراپترین قۆناغی خۆیدایه، بۆچی به كوردستان ده‌وێرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له قۆناغێكی خراپداین، له قۆناغێكی په‌رتوبڵاوی داین، له‌و قۆناغه‌دا نین، كه هاوبه‌شی سیاسی بكرێت، ئه‌مه ئه‌و كاته ده‌كرێت، كاتێك حزبه‌كان له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی وڵات رێكده‌كه‌ون، كه ئه‌مه روویدا، شه‌قامی كوردستان له ده‌وری ئه‌م روانگه‌یه كۆده‌بنه‌وه".
گوتیشی: "چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رمێزێك، تا هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه، هه‌موان به‌شدار بن، ڤیتۆی تێدا نه‌بێت، هه‌موو گوێ له‌یه‌كتر بگرن، كوردستان له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك و حزبێكه، كوردستانێكی به‌هێز گرنگه، كێ سه‌ركردایه‌تی درووستبوونی كوردستانێكی به‌هێز بكات، هه‌موو لایه‌ك بۆخۆی راده‌كێشێت، شانازی مێژووی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌بێت، ئه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستانه شانی داوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام پێویسته ته‌واوتر و فراوانتری بكات، ئه‌مه شێوازێكه بتوانی هه‌مووان بهێنینه سه‌ر مێز و به‌شداری پێبكه‌ین، ده‌بێت هه‌موو هه‌ست بكه‌ن به‌شدارن، ئه‌وكات ده‌رگا بۆ تواناكان بكرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی بڕیاریان داوه هه‌ر رق هه‌ڵگرن، ئه‌وا ده‌سڕێنه‌وه و له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستاندا نامێنن".
روونیشیكرده‌وه، "هه‌موو دۆستانی ئێمه ده‌نووسن، یه‌كده‌نگی كورد زامنه بۆ ئه‌وه‌ی دونیا له پشت كورد بمێنێت و فشاری زیاتر بۆ عێراق بهێنێت، هه‌ر چه‌نده له‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستانن، به‌ڵام ده‌بێت به دیقه‌تتر و به‌هێزتر فشار بۆ عێراق بهێنن، ئێستا عێراق له‌و شڕوشه‌پڕێوییه‌دا ناتوانێت ئێمه بسڕێته‌وه، به‌ڵام ئازامان پێده‌گات، ئه‌مه‌ش ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته‌وه‌یه، كوردستانێكی به‌هێز رێ له ده‌ستی ده‌ركی ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر به‌هێز بین، ده‌توانین له رووی هه‌رێمایه‌تییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین، هه‌ر وه‌ك تایوان، كه ده‌وڵه‌ت نییه و هه‌موو لایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، وه‌ك ئێمه، كه ریفرادۆممان كرد، هه‌موو دونیا ره‌تی كرده‌وه، به‌ڵام بوونی ئێمه‌یان قبووڵه، ئه‌مه قبووڵ ده‌كرێت تا ئه‌م شوێنه ده‌كه‌ن به‌ده‌وڵه‌ت، كه‌ی؟، ئه‌و كاته، هه‌ر وه‌ك "ئیسماعیل بێشكچی گوتی: "ئێمه ده‌بێت مه‌نتقمان ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت، باوه‌ڕی هاووڵاتیانی دونیا بگۆڕین، تا فشار بۆ سیاسییه‌كانیان بێنن، تا ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه زاڵمانه‌یه بگۆڕن، كه كوردی چوار پارچه كرد"، ئه‌مه قسه‌ی ئسما عیل بێشكچییه".
سه‌رۆ قادر ئاماژه‌ی كرد، "پێویسته حكومه‌تی به‌هێزی كوردستانی، ئه‌گه‌ر كارتی خۆی بۆ عێراق پێبێت، دونیاش له‌ته‌نیشتی ده‌وه‌ستێت، عێراقیش ناتونێت ئه‌م ئازاره‌مان بدات، نه ئه‌م ڤیتۆیانه بكات، ئێرانیش ناتوانێت نانی ئێمه ببڕێت، ئێران له هه‌ندێك بواره‌وه فووی لێبكه‌ن، به‌لادادێت، هه‌موو لاوازه‌كان به ئێمه ده‌وێرن، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، ده‌بێت ته‌ماشای باڵای خۆمان بكه‌ین، له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه داین، ده‌بێت رێكیبخه‌ینه‌وه، ئه‌وكات بنه‌ماكانی به‌هێزیمان له یه‌ك مانگدا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر بۆیه دوای ریفراندۆم، دۆسته‌كانمان پێشنیازی حكومه‌تێكی به‌هێزیان بۆ كوردستان كردووه، واتا ته‌بایی و راونگه‌یه‌كی باش بۆ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، چاكسازی ئابووری، كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵانبردنی رۆژانه‌ی سامانی گشتی، ئه‌وكات زه‌مینه خۆش ده‌بێت، پێشمه‌رگه ببێته سووپایه‌كی باوه‌ڕپێكراو، سووپای باوه‌ڕپێكراوه چه‌كی پێده‌درێت".
سه‌رۆ قادر، بۆ پێشوازی ساڵی نوێ دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر به مه‌نتیقی ساڵی (2012)، ئه‌و هه‌ماهه‌نگه‌ی له‌نێوان ره‌وانشاد، "مام جه‌لال" و سه‌رۆك بارزانی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كوردستان، مامه‌ڵه بكه‌ین، ده‌توانین ساڵی (2021) به‌هێز بین، تا به‌غدا و لایه‌نی دیكه نه‌توانن رووبه‌ڕوومان ببنه‌وه".
د.ی