له‌ دێگه‌ڵه‌ چوار كه‌س كوژران و چواریش بریندار بوون

چوار کەس کوژران کەباوكێك و سێ كوڕی  لە بنەماڵەیەک و لە بنەماڵەکەی دیکەش کەسێک کوژراوە و چواریش بریندارن
كه‌سوكاری قوربانییه‌كان له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له‌ هه‌ولێر
كه‌سوكاری قوربانییه‌كان له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له‌ هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

له‌ گوندی "ئه‌شكه‌وت سه‌قا"ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دێگه‌ڵه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی چوار كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ بریندارن.

له‌و باره‌یه‌وه‌، عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گوندی ئەشکەوت سه‌قای سەر بە ناحیەی دێگەڵە لەسەر کێشەی زەوی و زار لە نێوان دوو بنەماڵە دەبێتە کێشە بەھۆیەوە چوار کەس کوژران کە باوكێك و دوو كوڕی لە بنەماڵەیەک و لە بنەماڵەکەی دیکەش کەسێک کوژراوە و چواریش بریندارن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، گوتیشی: بریندارەکان و کوژراوەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێرو پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە  بەھۆی ئەوەی روداوکە تازەیه‌ تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.