تاران له په‌یامه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كانی بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران دووپاتیكرده‌وه، تاران وه‌ڵامێكی كه‌مه‌رشكێنی بۆ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌بێت، كه له هێڵه سووره‌كانمان نزیك ده‌بنه‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "فارس" هاتوون و گوتی: "ئێمه له وه‌ڵامه‌كانمان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌مه‌ریكا دڵنیاین و خۆمان بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك ئاماده كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئیسرائیل باش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر له هێڵه سووره‌كانمان نزیك ببێته‌وه، ئێران گورزێكی كه‌مه‌رشكێنی لێ ده‌وه‌شێنێت".
هه‌وره‌ها گوتی: "به‌شێك له‌و راپۆرته هه‌واڵانه‌ی باس له رێككاری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، راسته كه بۆ ئاماده‌كاری جه‌نگه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌یان ته‌نیا نمایشی میدیایین" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی هه‌ر سه‌ركێشییه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، كه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ بۆ نانه‌وه‌ی گرژی له ناوچه‌كه نادات، به‌ڵام زۆر جددییه له‌سه‌ر به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "تاران له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانییه‌وه واشنتنی له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسیارێتی هه‌ر سه‌ركێشییه‌ك له ناوچه‌كه له ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكایه".
هه‌روه‌ك گوتی: "ئه‌وان به وڵاتانی ناوچه‌كه‌شیان راگه‌یاندووه، كه ئاگاداری خۆیان بن نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی هیچ پیلانگێڕییه‌ك" و باسی ئه‌وه‌یكرد، "ئێران ده‌ستپێشخه‌ری هیچ هه‌نگاوێك ناكات، به‌ڵام وه‌ڵامی توندیان بۆ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌بێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئاماژه‌كانی ده‌ركردنی تره‌مپ له كۆشكی سپی ده‌ركه‌وتوون و پێویسته به‌شه‌رمه‌زاییه‌وه ئه‌و كۆشكه جێبهێڵێت" و گوتی: "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ناوبانگێكی له‌كه‌داره‌وه ده‌سه‌ڵات جێ ده‌هێڵێت و ئێرانیش كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و یاوه‌ره‌كانی له‌یاد ناكات".
سه‌رچاوه: ئاژانسی فارس
H.B