ئه‌مریكا، له یه‌كه‌م رۆژی 2021 دا، پێینایه رۆژێكی ره‌شه‌وه
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی نوێی 2021 دا پێینایه قۆناغێكی تاریك و ره‌شه‌وه: له‌دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ساڵی نوێ ژماره‌ی تووشبووان له ئه‌مه‌ریكا به كۆرۆنا ڤایرۆس گه‌یشته 20 ملیۆن كه‌س.
به‌پێی داتاكانی زانكۆی جۆنس هۆپكینز ته‌نیا له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا زیاتر له 1 ملیۆن كه‌س تووشی په‌تاكه بوونه.
ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ندین مانگه له ترۆپكی وڵاتانی جیهاندایه بۆ تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس و مردن به نه‌خۆشییه‌كه.
به‌پێی جۆنس هوپكینز تا رۆژی 1ی كانوونی دووه‌می 2021، زیاتر له 356 هه‌زار و 445 كه‌س به هۆی كۆڤید-19ه‌وه له ئه‌مه‌ریكا مردووه.
هیندستان له پله‌ی دووه‌می جیهاندایه به‌تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه، وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی یه‌ك ملیار زیاتره له ئه‌مه‌ریكا، كه‌چی نیوه‌ی تووشبوونی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه و مردنیش كه‌متره له نیوه له‌چاو ئه‌مه‌ریكا.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گرووپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌كۆتایی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا له‌شاری ووهان-ی كه‌رتی هوبێی وڵاتی چین، سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2. تا رۆژی 2ی كانوونی دووه‌می 2021 كه ساڵێك زیاتر تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه، 84 ملیۆن و 422 هه‌زار و 739 كه‌س له‌جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و یه‌ك ملیۆن و 836 هه‌زار و 984 كه‌سیش مردوون.
زۆرێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌یسه‌كانیان له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له ملیۆنێك حاڵه‌ت تێپه‌ڕیوه. بۆ نموونه كالیفۆرنیا یه‌كه‌م ویلایه‌ته له نێو ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كه ملیۆنێك كه‌یسی هه‌بووه تا 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، هه‌روه‌ها رۆژی 1ی كانوونی دووه‌می 2021 بووه سێیه‌مین ویلایه‌ت كه ژماره‌ی مردووانی له 25 هه‌زار تێپه‌ڕیوه.
به‌پێی راپۆرتێكی سی بی ئێس نیوز نه‌خۆشخانه‌كانی كالیفۆرنیا ئاماژه‌ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه له هه‌ر 5 كه‌س كه پشكنینی بۆ ده‌كرێت 1 كه‌س تووشبووه به كۆڤید-19 و پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤه.
د. تیرسو دیل جونكور گه‌وره به‌رپرسی پزیشكان له‌سه‌نته‌ری پزیشكی جیهانی (كه‌ی پی سی)، ده‌ڵێت: "كه نه‌خۆشخانه‌كان ساتێكی كاره‌ساتباراویان پێوه دیاره"، وتیشی: "كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشی تر هه‌ن كه ئه‌ناڵێنن به‌ده‌ست سه‌كته‌ی دڵ و خه‌مۆكی و... هتد، له توانادا نییه وه‌ڵامیان بدرێته‌وه، به‌هۆی تووشبوانی كۆرۆنا ڤایرۆس".
رۆژنامه‌ی زه هێڵ له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات كه به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕمان وایه كه ڤاكسه‌نه‌یشن تاكه رێگه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به په‌تاكه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌شه به‌هێزه‌ی بۆ ڤاكسینه‌كه كراوه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی و خه‌ڵك به‌گشتی ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتووه. ده‌شڵێت: "به‌رپرسانی فیدرالی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه تا كۆتایی 2020 زیاتر له 20 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی به‌ر پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن ده‌كه‌ون، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونی داتاكانی كۆڤید-19 ی سه‌ر به سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن تا كۆتایی 2020 نزیكه‌ی 12 ملیۆن ڤاكسین دابه‌شكراوه و له‌وه‌ش 3 ملیۆنی له‌كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و خه‌ڵك دراوه".