توركیا بۆ ماوه‌ی ساڵێك سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌یه‌كی ناتۆ وه‌رده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
توركیا، سه‌ركردایه‌تی "هێزی باڵای ئاماده‌ی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان" (VJTF)ی سه‌ر به په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه وه‌رگرت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رێكخراوی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" رایگه‌یاند، نزیكه‌ی (4) هه‌زار و (200) سه‌رباز، له فه‌رمانده‌یی لیوای پیاده‌ی میكانیكی ژماره (66) له توركیا ده‌ستبه‌كارده‌بن، وه‌ك به‌شێك له "هێزی باڵای ئاماده‌ی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان"، له‌چوارچێوه‌ی هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ر به "ناتۆ"، كه (6) هه‌زار و (400) كه‌س له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌لبانیا، هه‌نگاریا، ئیتاڵیا، لیتوانیا، مۆنتینیگرۆ، پۆڵه‌ندا، رۆمانیا، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا.
توركیا سه‌ركردایه‌تی "هێزی باڵای ئاماده‌ی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان"ی ناتۆی له پۆڵه‌ندا، بۆماوه‌ی ساڵێك وه‌رگرت.
به‌یاننامه‌كه روونیكرده‌وه، "توركیا وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ی له یه‌كه‌كه‌ی ناتۆ كردووه، كه به گرنگترین توانای جوڵه‌ی "ناتۆ" هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له پێداویستییه‌كانی لۆجستی و عه‌مباره‌كانیدا".
ناتۆ له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ساڵی (2014)ه‌وه بڕیاری درووستكردنی هێزی كاری داوه، له پێناوی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كان، نموونه‌ی كێشه‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا و ناسه‌قامگیرییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
به‌یاننامه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، هێزه‌كانی له ماوه‌یه‌ی چه‌ند رۆژێكدا، ئاماده‌ی بڵاوه‌پێكردنن.
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" سه‌قامگیر نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگری رووسیا (ئێس 400)ی كڕیوه، كه واشنتۆن ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نقه‌ره به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی "ناتۆ" هه‌ژمار ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "زه‌مان"ی توركی
د.ی