ئه‌ردۆغان "سووكایه‌تی" به ژنانی باڵاپۆش له حزبی به‌رهه‌ڵستكار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رووبه‌ڕووی هێرشێكی توند بوویه‌وه، دوای لێداونێكی، كه به "سووكایه‌تی" به‌رامبه‌ر مافی ژنانی باڵاپۆش له حزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان لێكدراوه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان، بوونی ژنانی باڵاپۆش له كۆبوونه‌وه‌كانی "حزبی گه‌لی كۆماری" به‌رهه‌ڵستكار، به "نمایش ژنان و جلوبه‌رگ" ناساند، كه بووه هۆی ورووژاندنی شه‌قامی توركیا به‌گشتی.
سه‌رۆكی توركیا، رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، "بوونی ژماره‌یه‌كی كه‌م له ژنانی باڵاپۆش له چالاكییه‌كانی حزب، وه‌ك "نماشكاری جلوبه‌رگ" له پێناوی به‌ده‌ستێهنانی ده‌نگ، چیتر كه‌س هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه".
كه‌مال كیلیچدارۆغڵۆ، سه‌رۆكی حزبی گه‌لی كۆماری، له لێداوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌حوال"ی توركی رایگه‌یاند، "مه‌به‌ستی له نمایشكار چییه؟، بۆ ئه‌وان كێشه‌ی نییه، به‌ڵام كاتێك له حزبێكی دیكه (جیا له حزبی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار) دیمه‌نه‌كه ده‌بینن، ئه‌وه "نمایشی جلوبه‌رگ و ژنانه؟"، پێویسته ئه‌ردۆغان، داوای لێبوردن له هه‌موو ژنانی باڵاپۆش بكات".
كیلیچدارۆغڵۆ گوتی: "سووكایه‌تی له‌وه زیاتر بۆ ژنان چییه!، قسه‌كه‌ت راست نییه، مه‌به‌ستت له نمایشكاری جلوبه‌رگ چییه؟".
گوتیشی: "ئه‌ردۆغان، هه‌موو سووكایه‌تییه‌ك به نه‌ته‌وه، هاووڵاتیان، ژنانی باڵاپۆش و ناباڵاپۆش ده‌كات".
كیلیچدارۆغڵۆ، لێدوانه‌كانی ئاراسته‌ی "ئه‌ردۆغان" كرد و گوتی: "ئه‌و بابه‌ته جێی نیگه‌رانییه، ئه‌و هه‌ڵه‌یه بۆ لێكترازانی كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌ی به‌س نییه!، ته‌نیا كه‌مێك بێده‌نگ به، له سووكایه‌تیكردن به خه‌ڵك بوه‌سته".
روونیشكرده‌وه، "ئه‌وانه‌ی لایه‌نگرت كه‌سانی باشن، كه‌سانی به‌رهه‌ڵستكار دوژمنن!، ئێمه هه‌موو به یه‌كه‌وه له‌وڵاتێك ده‌ژین، ئه‌وه‌ی باڵاپۆشه و ئه‌وه‌ی باڵاپۆش نییه، ژنان، پیاوان و گه‌نجان، هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، وازمان لێ بێنه، هیچ نەبێت با ئەم میللەتە لە یەکەم رۆژی ساڵی (2021)دا زەردەخەنەیه‌ك بکات، من به راستی ئازار ده‌كێژم".
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی