یهكێتی پیاوانی كوردستان ئاماری توندوتیژی دژ به پیاوان بۆ ساڵی 2020 راگهیاند
K24- ههولێر:
رێكخراوی یەكێتی پیاوان ئامارى توندوتیژییهكانی دژ به پیاوان له ماوهی ساڵی 2020 راگەیاند، بهگویرهی ئامارهكه، له ماوهی 12 مانگی رابردوودا 553 سكاڵای توندوتیژی دژ به پیاوان تۆماركراون، 8 پیاویش لەلایەن ژنەكانیانەوە بە هاوكاری خەڵكانی دیكە كوژراون. هەر بەگوێرەی ئامارەكانی رێكخراوى يهكێتى پياوانى كوردستان، بەرزترین ئاماری كوشتنی پیاوان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا لە ساڵی 2020ـدا تۆماركراوە.
بورھان عەلی فەرەج، سکرتێری یەکێتیی پیاوان ئاشكرایكرد، لە ھەریمی کوردستان ساکاڵا، کوشتن و خۆکوشتنی پیاوان زیادیان کردووە، ژمارەیەك پیاو بەھۆی فشاری دەروونی و سێکسی، یان زەوتکردنی مووچەکانیان سکاڵاكانیان لە یەکێتیی پیاوانی کوردستان تۆمارکردووە، گتیشی: بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ژمارەی تووندوتیژی و خۆکوشتنی پیاوان بەرزبووەتەوە و رۆژانە یەك بۆ 5 پیاو لە ھەرێمی کوردستان دەکوژرێن یان خۆیان دەکوژن.
لهكاتێكیشدا لە کۆی ئەو 553 سکاڵایەی لە رێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان لە ساڵی رابردوو تۆمارکراون، 8 پیاو لەلایەن ھاوژینەکانیانەوە بە ھاوکاریی کەسانی دیکە کوژراون، 37 کەیسی دەرکردنی پیاوی بەتەمەنیش تۆمارکراوە، لەگەڵ 52 کەیسی خیانەتی ھاوژینی و 11 کەیسی تووندوتیژیی جەستەیی و 20 کەیسی گوشاری دەروونی و سێکسی و 9 کەیسی دەستبەسەرداگرتنی مووچە، لهوبارهشهوه شێرزاد حەسەن، مامۆستای ئایینیش دەڵێت: مرۆڤ نابێت توندوتیژ بێت ھەرخێزانێك نەگونجان جیابوونەوەیان باشترە لەتوندوتیژی بەرامبەر بەیەك.
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان, بەرزترین ئاماری کوشتنی پیاوان لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا لە 2020ـدا تۆمارکراوە، ئەمە جگە لەوەی کە ژمارەی سکاڵاکان زیاتر بووە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، لە کاتێکدا کەرەنتین و نەبوونی دەوام ھەبووە.
H.B