هیندستان.. ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا و به‌هارات له دژی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
هیندستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی "ئه‌سترازینیكا" داوه و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤاكسینه‌ش، تێكه‌ڵه‌یه‌كی كۆمپانیای بهارات بایۆتێكی ناوخۆیی له دژی په‌تای كۆرۆنا به‌كارده‌هێنن.
كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانسازی تایبه‌تی هیندی، به ناوی بهارات بایۆتێك، كاری له‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌یه‌ك كردووه و وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات، كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاریده‌هێنێت.
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هیندستان، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنی گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی كوتان له دژی كۆرۆنا، به‌و پێیه‌ی رێژه‌ی دانیشتووانی هیندستان زۆری و له رووی ژماره‌ی تووشبووانیش له سه‌ر ئاستی جیهان له ریزبه‌ندی دووه‌مدایه دوای ئه‌مه‌ریكا.
تا ئێستا له هیندستان به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، زیاتر له 10 ملیۆن و 324 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.