هادی عامری: پێویسته هه‌موو لایه‌ك خۆی بۆ به‌رگری ئاماده بكات

K24- هه‌ولێر:
هادی عامری، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح دووپاتیكرده‌وه، به‌رده‌وامی به رێچكه‌ی جیهادی ده‌ده‌ین و پێویسته هه‌موو لایه‌ك خۆیان بۆ به‌رگری ئاماده بكه‌ن.
عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ركرده‌كانی نه‌سر (مه‌به‌ستی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسه) رۆڵی گه‌وره‌یان له تێپه‌راندنی ئه‌و قه‌یرانانه بینی، كه رووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی هادی عامری له گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی یادی یه‌كساڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌دژی پڕۆژه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌وه‌ستینه‌وه و فه‌ڵه‌ستینیش هه‌ر به عه‌ره‌بی و پایته‌خته‌كه‌ی قودس ده‌مێنێته‌وه".
سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح گوتی: "سه‌قامگیری ناوچه‌كه په‌یوه‌سته به سه‌قامگیری عێراق، عێراقیش سه‌قامگیر نابێت ته‌نیا به كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی هێزه بیانییه‌كان نه‌بێت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی" و دووپاتیكرده‌وه، "له‌سه‌ر رێچكه‌ی جیهادی به‌رده‌وام ده‌بین و له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كیش پێویسته خۆی بۆ به‌رگری ئاماده بكات".
عامری روونیشیكرده‌وه، "به‌ڵێنێك له ئێمه‌وه بۆ سه‌ركرده‌كانی نه‌سر، ئێمه له‌سه‌ر رێبازی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سوله‌یمانی و موهه‌ندیس قوتابخانه‌ی جیهادین و هه‌زاران كه‌س بۆ جیهادكردن نه‌ك ته‌نیا له‌ناو عێراق، به‌ڵكو له هه‌موو جیهان پێده‌گه‌یه‌نن".
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌كان
H.B