توركیا بارەگایەكی سەربازی نوێ بەرامبەر عەین عیسا درووست دەكات
K24 – ھەولێر:
توركیا بارەگایەكی سەربازی نوێ بەرامبەر عەین عیسا درووست دەكات و لە بۆردومانێكیشدا بۆ دەورووبەری شارۆچكەكە، دوو ھاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كۆبانێ رایگه‌یاند، گروپه چه‌كداره‌كانی سەر بە توركیا گوندی هۆشان و خالدییەیان لە ناوچە گوندنشینەكانی عه‌ین عیسا و رێگای "ئێم فۆر"یان بۆردومان كرد. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانانه‌وه دوو كه‌س برینداربوون و زیانی ماددیش به ماڵ و موڵكی خەڵكەكە كەوتووە.
له‌لایه‌كی دیكه، روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توركیا پێگه‌ی نوێ له به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا دادەمەزرێنێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیكردووه به دروستكردنی خه‌نده‌ق و گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئه‌و پێگه سه‌ربازییه نوێیەی، ئەمەش دووه‌مین بنكەی نوێی سه‌ربازییەتی، كە له‌م دواییانه دایمەزراندبێت.
سوپای توركیا له 19ـی مانگی رابردووه‌وه یه‌كه‌م بنكەی سه‌ربازی نوێی له گوندی ته‌مامێ سه‌ر به عه‌ین عیسا كرده‌وه، كه ته‌نیا دوو كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كەوە دووره.