سێ كەس بە 2 كیلۆ ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیر كران
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان ئاشكرای كرد، لە قەزای سۆران دەست بەسەر 2 كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (شیشە)دا گیراوە و سێ كەسیش بە تۆمەتی ھێنانی دەستگیر كراون.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەھێێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان ئاشكرای كرد: "دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی گرووپێكی بازگانی بە ماددە ھۆشبەرەكان ئەمڕۆ 4/1/2021 لەلایەن بنكەی سۆرانی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (شیشە) لەگەڵ دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار كە خەڵكی پشدەرن، ھەستاون بە ھێنانی ئەم ماددە ھۆشبەرە بۆ سنووری قەزای سۆران".