پۆچیتینیۆ داوا ده‌كات به‌په‌له ئه‌م دوو یاریزانه‌ی بۆ بگوازنه‌وه
ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا دوو یاریزانی یانه‌ی تۆتێنهامی بۆ بگوازنه‌وه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا له ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه پۆچیتینیۆ به خێرایی له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان گفتووگۆی كردووه و داوای كردووه له ئێستاوه هه‌وڵ بدات هۆگۆ لۆریسی گۆڵپارێزی تۆتێنهام و دێلی ئالی ناوه‌راستكاری هه‌مان یانه بۆ ریزه‌كانی یانه پاریسییه‌كه بگوازێته‌وه.
دێلێ ئالی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له پلانه‌كانی خۆزێ مۆرینیۆ به ته‌واوه‌تی دوورخراوه‌ته‌وه و له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا به‌شداریی له 11 یاری كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2024 كۆتایی دێت و مۆرینیۆ بڕیاری داوه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت.
هه‌رچی هۆگۆ لۆریسی گۆڵپارێزی تۆتێنهامه رۆڵێكی كاریگه‌ری له یانه‌كه هه‌یه و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه له هاوینی 2022 كۆتایی دێت و هێشتا بڕیاری نه‌داوه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه نوێ بكاته‌وه.
ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ له یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی 2021 له شوێنی تۆماس توخێل وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ستنیشانكرا، ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه به‌شداریی یه‌كه‌مین رۆژی مه‌شق و راهێنان كرد له‌گه‌ڵ یانه تازه‌كه‌ی.