بەهۆی دەمەقاڵێیەک، شەش رۆژە مێرمنداڵێک لە ماڵەوە هەڵاتووە

تەمەنی 15 ساڵە و ماڵی لە زاخۆیە
سیدار گوهدار تەمەنی 15 ساڵە
سیدار گوهدار تەمەنی 15 ساڵە

K24 - هەولێر
 
کوڕێکی تەمەن 15 ساڵ لە زاخۆ، بەهۆی دەمەقاڵێیەک لەگەڵ برا گەورەکەی، شەش رۆژە ماڵی بەجێهێشتووە و بێ سەروشوێنە.

گوهدار تاهر، باوکی ئەو کوڕەیە، پەیوەندیی بە کوردستان24ـەوە کرد بۆ ئەوەی سەرەداوێکی دەستبکەوێت لەبارەی شوێنی کوڕەکەی.

بەگوتەی گوهدار، ئەو کوڕە تەمەن 15 ساڵەی کە ناوی سیدار-ە و پۆلی 9ـی بنەڕەتییە، لەگەڵ برا گەورەکەی دەمەقاڵێیان بووە لە بەردەم ماڵی خۆیان، لەوکاتەوە کە تائێستا شەش رۆژ دەکات، رۆیشتووە و، بێسەروشوێنە. 

بەهۆی ئەوەی پشووی سەری ساڵ بووە، گوهدار دەڵێ، نەمانتوانیوە سکاڵا بکەین و پۆلیس ئاگادار بکەینەوە، "بەڵام بەیانیی ئەمڕۆ چووینە بنکەی دەلال لە زاخۆ و ئاگادارمان کردنەوە".

گوهداری باس لەوە دەکات "هیچ بیرۆکەیەکمان نییە لەبارەی ئەو شوێنەی بۆی چووە، بۆیە داوا دەکەم هەرکەسێک زانیارییەکی لەبارەیەوە هەیە، پەیوەندیم پێوە بکات بەم ژمارەیە (07504990524)".

 

هـ.ر.