یەكێتی ئەوروپا ھۆشداری دەداتە ئێران

K24 – ھەولێر:
گوتەبێژ بە ناوی بەرپرسی باڵای ئەمن و سیاسەتی دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا، جۆزێب بۆرێل ھۆشداری دایە ئێران لە شكستپێھێنانی رێككەوتنی ئەتومی، دوای ئەوەی تاران رێژەی پیتاندنی یورانیۆمی بۆ 20% زیادكرد.
پیتر ستانۆ، گوتەبێژ بە ناوی بۆرێل رەتیكردەوە باس لە ئایندەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئیرانی بكات و گوتی: چاوەڕێی راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەكەین، كە لایەنێكی دەستپاكە، بێ لایەنە و شایانی متمانەیە".
ستانۆ ھانی ئێرانی دا لەسەر ئەوەی پێویستە ھەڕەشە لە رێككەوتنەكە نەكات. جەختیشیكردەوە لەوەی ئەو لایەنانەی لە رێككەوتنەكەدا ماون بە ئێرانیشەوە، پێشتر نیازی خۆیان راگەیاندبوو لە مانەوە و پاراستنی رێككەوتنەكە، "ئەمەش ناكرێت ئەگەر ھەموو لایەك پەیوەست نەبێت بە بەڵێنەكانی"، بەپێی دەربڕینی خۆی.
پێشتر تاران رایگەیاندبوو، دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم كردووەتەوە بەڕێژەی 20%، ئەمەش پێچەوانەی ئەو رێككەتنە ئەتۆمییەیە، كە لە ساڵی 2015 لە نێوان ھێزە نێودەوڵەتییەكاندا واژووكرا و دواتر واشنتن لێی كشایەوە، بەپێی رێككەتنەكەش نابێت رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم 4% دەرباز بكات.
سەرچاوە: RT