ناتهنیاھۆ: ئیسرائیل رێگا بە ئێران نادات چەكی ئەتۆمی درووست بكات
K24 – ھەولێر:
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتهنیاھۆ، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی ئێران بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% ئامانج لێی پێشخستنی چەكچ ئەتۆمییە و ئیسرائیل رێگا بە تاران نادات درووستی بكات.
ناتهنیاھۆ لە راگەیاندراوێكیدا گوتی: بڕیاری ئێران بۆ پیتاندنی ئەتۆمی ھیچ راڤهیەكی نییە جگە لەوەی تاران ھەوڵدەدات "بەردەوام بێت لە جێبەجێكردنی نیازەكەی لە پێشخستنی بەرنامە ئەتۆمییە سەربازییەكەی خۆیدا".
گوتیشی: "ئیسرائیل رێگا بە ئێران نادات چەكی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت".
حكومەتی ئێران، ئەمڕۆ رایگەیاند، وڵاتەكەیان دەستیكردەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% لە كۆمەڵگهی فۆردۆ ئەتۆمی".
گوتەبێژی حكومەتی ئێرانی، عەلی رەبیعی ئاماژەیكرد، بەوەی سەرۆكی ئێران، حەسن رۆحانی، فەرمانی داوە بە دەستپێكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20%. جەختیشیكردەوە لەوەی "رێكخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەستی بە رێوشوێنە سەرهتاییەكان كردووە بە ناردنی غاز بۆ ئامێرەكانی سەنتەر فیوچ و ئەمڕۆ یەكەم بڕ لە غازی UF6 لە میانی چەند كاتژمێری داھاتوودا دەستەبەر دەكات".
رەبیعی گوتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیمان ئاگاداركردووەتەوە لە دەستپێكردن بە بەرزكردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەپێی رێككەوتنی دڵنیاییكەرەوەكان".
كۆماری ئیسلامی ئێران بهردهوام رهتیدهكاتهوه هیچ مهبهستێكی سهربازی له پیتاندنی یۆرانیۆم و بهدهستهێنانی وزهی ناووكی ههبێت و جهخت له ئاشتیانهبوونی پرۆگرامی ناووكی وڵاتهكهی دهكاتهوه و هاوكات داواش دهكات دامهزراوه ناووكییهكانی ئیسرائیل هاوشێوهی ئێران بخرێنه ژێر چاودێری ئاژانسی نێودهوڵهتی وزهی ناووكی.
سەرچاوە: رۆیترز