کۆرۆنا خەریکە شاجوانی بەریتانیا دەخاتە زیندانەوە 

ویستوویەتی "لە باربادۆس رابکات، دوای ئەوەی خۆشەویستەکەی تووشی کۆرۆنا بووە"
زارا هۆڵاند، شاجوانی پێشووی بەریتانیا، وێنە: Getty
زارا هۆڵاند، شاجوانی پێشووی بەریتانیا، وێنە: Getty

K24 - هەولێر

شاجوانی پێشووی بەریتانیا، کەوتووەتە کێشەیەکی یاسایی گەورەوە دوای ئەوەی بڕیارەکانی وڵاتی باربادۆسی تایبەت بە رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێشێل کردووە.

تۆڕی هەواڵیی سکای نیوزی بەریتانی، رایگەیاند زارا هۆڵاند، شاجوانی پێشووی بەریتانیا سبەی دادگاییدەکرێت بەهۆی ئەوەی هەوڵیداوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە لە باربادۆس هەڵبێت.

شاجوانی پێشووی بەریتانیا 27-12-2020 لەگەڵ خۆشەویستەکەی چووەتە باربادۆس بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ، پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە و پێیان گوتراوە چاوەڕێی دەرچوونی ئەنجامەکان بکەن، بەڵام دوای ئەوە دەرکەوتووە خۆشەویستەکەی تووشی کۆرۆنا بووە، داوایان لێکراوە خۆیان کەرەنتینە بکەن.

بەڵام پۆلیسی باربادۆس بۆی دەرکەوتووە زارا بەبێ مۆڵەت هۆتێلەکەی جێهێشووە، دواتر لە فڕۆکەخانە دۆزیویانەتەوە و دەگوترێت بەنیازبووە لەو وڵاتە هەڵبێت.

ئەگەر تۆمەتی پێشێلکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەسەر زارا ساغببێتەوە، دەبێت بڕێکی زۆر سزای دارایی بدات، تەنانەت رەنگە زیندانیش بکرێت.

ئەو دەنگۆیە خەڵکی لە زارا توڕە کردووە. 1700 کەس لە ئینتەرنێت فۆڕمێکیان واژۆکردووە و داوادەکەن، بخرێتە زیندانەوە.

 

هـ.ر.