گەنجانی کەربەلا بە خزمەتگوزارییەکانی هەرێمی کوردستان سەرسامن

K24 - هه‌ولێر:
کەمی بودجە و نەبوونی پارەی پێویست بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ھەرێمی کوردستان، واینەکردووە حکومەت پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی بوەستێنێت.
ھاووڵاتیان و گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەو شایەتییە دەدەن، ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەو داھاتە کەمەوە کردوونی، حکومەتی عێراق بەو ھەمووە بودجەیەی ھەیەتی، نەیتوانیوە لە پارێزگاکان ئەنجامی بدات.
چەند گەنجێکی دانیشتووی کەربەلا، کە بۆ بەسەربردنی پشووەکانی سەری ساڵ ھاتوونەتە ھەولێر، بۆ کوردستان24 گوتیان: حکومەتی ھەرێم بەو پارە کەمەی لەبەردەستیدایە، شارەکانی کردووە بە بەھەشت و ئێمەش بەو ھەموو بودجەیەی ھەیە، شارەکانمان بووەتە دۆزەخ.
ھاتوون پشوویەك وەرگرن، لاى قەڵای ھەولێر وه‌ستابوون و سەرقاڵی وێنە گرتن بوون، ئەم گەنجانە خەڵکی کەربەلان و بە روخساریانەوە دیارە، کە چەند ماندوون.
حەسەنى ته‌مه‌ن (21) ساڵ و حەبیب (24) ساڵ، سه‌رسامن به شارى هه‌ولێر، پێچه‌وانه‌ی شاره‌كه‌یان، کە ھیچ خزمەتگوزارییەکى بۆ نه‌كراوه.
حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، ھەمیشە پێمانوابوو ھەولێریش وەک کەربەلایە، بەڵام ھاتین، بینیمان چ ئاوەدانییەکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ئەو ھەموو پارەیەمان ھەیە، كه‌چی شارەکانمان وێرانن، ئێوە بودجەشتان بۆ نایەت و شارەکانتان ئاوەدانە.
حه‌سه‌م عه‌لی، هاووڵاتی، گوتی: "له كه‌ربه‌لاوه هاتووین، تا پشووی سه‌ری ساڵ له هه‌ولێر به‌سه‌ربه‌رین، ئێوه شارێكی ئاوه‌دان و پڕ خزمه‌تگوزاریتان هه‌یه، به‌ڵام له شاره‌كه‌ی من، كه شارێكی پیرۆزیشه، نه ئاوی هه‌یه، نه كاره‌با، ئێوه به‌هه‌شتێكتان بۆخۆتان درووست كردووه، حكومه‌ته‌كه‌تان زۆر باشه و خه‌ڵكه‌كه‌شتان میواندۆست و خۆشه‌ویستن".
جه‌بیب یاسر، هاووڵاتی، گوتی: "هه‌ولێر شارێكی خۆشه و ئاوه‌دانه، خزمه‌تگوزاری زۆریشی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاره‌شتان له حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ نایه‌ت، توانیووتانه خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ن، ئێمه له ده‌ستی بێ خزمه‌تگوزاری و وێرانی شاره‌كانمان هه‌ڵاتووین، جگه له‌وه‌ی هیچ ئه‌منیه‌ت و ئاسایشێكمان نییه".
لەگەڵ ئەوەی ساڵانێکە حکومەتی عێراق بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان پشتگوێ خستووه، بەڵام پێشکەوتنی كاروانى ئاوه‌دانى و پێشكه‌شكردنى خزمەتگوزارییەکان بەو بودجە کەمەی لە بەردەستی هه‌رێمى كوردستان بووە، ھەموو گەشتیارانی عێراقی سەرسام کردووە.
په‌رله‌مانتارێكی عێراق پێوایه، پڕۆژە بودجەی (2021) زامنی مافی ھەرێمی کوردستانی کردووە، کە بەڵگەیەکی یاساییە بە دەستمانەوە، کێشەی دارایی و کەمی بودجە، عێراقی بەم رۆژە نه‌گەیاندووە، بەڵکو گەندەڵی تا ھەناوی سیستەمی حکومڕانی چووە و ئیفلیجی کردووە.
ھەدار بارزانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، گوتی: "ئه‌و شایسته داراییانه‌ی كه له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتوون، پێویسته ده‌نگی ته‌واو له‌ناو په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌كه بۆ خه‌ڵكی كوردستان بچه‌سپێت، هه‌ر چه‌نده ئه‌وه ئاسان نییه، به‌ڵام وه‌كو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، پێمانوایه هه‌وڵی جددیتری بۆ ده‌درێت، تا هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش سوودی لێببینن".
پيشكه‌شكردنى خزمەتگوزاری بەردەوام لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، گەشتیاران و ھاووڵاتیانی عێراقی سەرسام کردووە، كاتێك سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
بێ خزمەتگوزاری و نەبوونی ئاو و کارەبای نیشتیمانی و پێداویستییە سەرەتاییەکان، له پارێزگاكانى عێراق، بە سەدان ھەزار ھاووڵاتی عەرەبی ناچار کردووە لە ھەرێمی کوردستان بمێننەوە، ئەمە جگە لەوەی لە ھەر بۆنەیەکی جیاوازدا، ھەزاران ھاووڵاتی ناوەڕاست و خوارووی عێراق روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
د.ی