ئیڤانكا تره‌مپ: "رێككه‌وتنی عولا" ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئیڤانكا تره‌مپ، كچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (5ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، "جارید كوشنه‌ر"ی هاوسه‌ری، كه راوێژكاری تره‌مپه، رۆڵی هه‌بووه له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر "رێككه‌وتنی عولا"، به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی قه‌ته‌ر، له كۆبوونه‌وه‌ی (41)ی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی واژووی له‌سه‌ر كرا.
ئیڤانكا له تویته‌كه‌یدا گوتی: "سعودیه و قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو، به نێوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا و كوه‌یت، واژوویان له‌سه‌ر رێككه‌وتنێك كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌نداو گرژی تێنه‌كه‌وێت".
ئاماژه‌ی كرد، "رێككه‌وتنه‌كه به نێوه‌ندگیری تیمه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، به سه‌رۆكایه‌تی "جارید كوشنه‌ر" و "ئاڤی بیركوفیتش" یاریده‌ده‌ری راوێژكاران، "ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه"، ئه‌مه‌ش دوای زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتنی مێژوویی ئاشتییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ك رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه، كه ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمارات، به‌حره‌ین، سوودان و مه‌غریب واژووی كرد".
جارید كوشنه‌ر، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لووتكه‌ی كه‌نداو بوو له سعودیه، كه شازاده‌ی سعودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان جه‌ختی كرده‌وه، "به قووڵی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی كوه‌یت و ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، كه رۆڵیان هه‌بووه له رێككه‌وتنه".
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
د.ی