هه‌وڵی دادگاییكردنی ئه‌ندازیاری ته‌عریب له‌ كه‌ركووك ده‌درێت

بەڵگەکان دەریدەخەن عەرەبه‌ هاوردەکان ساختەکاریانکردووە
بەڵگەنامەکانی تەعریبی زەوی و زاری کوردانی سەرگەڕان ڕادەستی لێژنە پەرلەمانییەکە كران، بەڵگەکان هێندە زۆرن ئەگەر یاسا جێبەجێبکرێت تەعریبچییەکان ڕاپێچی زیندان دەکرێن
بەڵگەنامەکانی تەعریبی زەوی و زاری کوردانی سەرگەڕان ڕادەستی لێژنە پەرلەمانییەکە كران، بەڵگەکان هێندە زۆرن ئەگەر یاسا جێبەجێبکرێت تەعریبچییەکان ڕاپێچی زیندان دەکرێن

K24 – ھەولێر:

لیژنەی بەرگریکار لە جووتیارانی کورد لە سنووی کەرکووک، بەڵگەکانی تایبەت بە خاوەندارێتی زەوییەکانیان ڕادەستی لیژنە پەرلەمانییەکەی عێراق کرد، کە بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی نێوان جوتیارانی کورد و عەرەبە هاوردەکان پێکهێنراوه‌. بەڵگەکان دەریدەخەن عەرەبە هاوردەکان ساختەکاریانکردووە و ڕاکان جبووریش پاڵپشتیکردوون. هەوڵەکانیش بە ئاراستەی دادگاییکردنی ڕاکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووکە.

بەڵگەنامەکانی تەعریبی زەوی و زاری کوردانی سەرگەڕان ڕادەستی لێژنە پەرلەمانییەکە كران، بەڵگەکان هێندە زۆرن ئەگەر یاسا جێبەجێبکرێت تەعریبچییەکان ڕاپێچی زیندان دەکرێن، سەری مارەکەش "ڕاکان جبووری"یە، کە بە ئەندازیاری تەعریب دەناسرێت هەوڵەکانیش بە ئاراستەی دادگایێکردنێتی.

لێژنەکەی پەرلەمان بۆ گەیشتن بەڕاستیەکان پێکهێنڕاون و لێکۆڵینەوە لە کێشەی نێوان جووتیارانی کورد و عەرەبە هاوردەکان دەکەن لە سنووری پارێزگای کەرکووک.

لێژنەی بەرگریکار لەجووتیاران هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە و کۆپی بەڵگەنامە و دیکۆمێنتەکانی تایبەت بە جووتیارانی کوردیان گەیاندووەتە سەرجەم نوێنەرانی لێژنە پەرلەمانییەکە.

جووتیارانی کورد ماندووی دەستی تەعریبن و چاوڕوانی گەڕانەوەی مافەکانیانن، چەندین جار بەدار و بەرد ڕووبەڕووی لێشاوی داگیرکاری هاوردەکان بوونەتەوە، ئەم جارەیان چاویان لەوەیە لەڕێی یاساوە مافەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.