پۆمپێیۆ: فشارەكانمان بۆ سەر ئێران توانای پشتیوانییەكانی بۆ حزبوڵڵا و میلیشیاكانی عێراقی و چالاكییەكانی لە سووریا كەمكردەوە

ئێران ھەڕەشەی لە من و سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمەریكایی كردووە، ئێمە ھەمیشە بە تەواوی ئامادەین.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، مایك پۆمپێیۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، مایك پۆمپێیۆ

K24 – ھەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، مایك پۆمپێیۆ، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیكردەوە لەوەی فشارەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر ئێران، چالاكی میلیشیا عێراقییەكانی سەر بە ئێرانی كەمكردەوە، روونیشیكردەوە، پێش كەمێك یاداشتنامەی لادانی سوودان لە لیستی دەوڵەتانی تیرۆریستی واژووكردووە.

پۆمپێیۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "پێش كەمێك بەفەرمی واژووم لەسەر لابردنی ناوی سوودان لە لیستی تیرۆر كرد".

پۆمپێیۆ ئاماژەی بەوەكرد، "فشارەكانمان لە سەر ئێران تواناكانی كەمكردەوە لە پشتیوانیكردنی حزبوڵڵا و میلیشیاكان لە عێراق و چالاكییەكانیشی لە سووریا زۆر تێچووەكانی زیاتربووە".

روونیشیكردەوە، "ئێران ھەڕەشەی لە من كردووە، ھەڕەشەی لە سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمەریكایی كردووە، ئێمە ھەمیشە بە تەواوی ئامادەین".