فه‌رمانده‌یه‌كی پاسداران: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو ئامانجێكی ئاسانن بۆمان

K24 – ھەولێر:
فەرمانداری ھێزەكانی ئاسمانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لیوا عەلی حاجی زادە رایگەیاند، ھێزەكانی دەریاوانی ئەمەریكا لە ئاوی كەنداو بۆ ئێران بووەتە ئامانجێكی زۆر ئاسان.
گوتیشی: ئەگەر ئەمەریكا ھەر ھەڵەیەك لەگەڵ ئێران بكات، ئێمە دەتوانین لە دووری 700 كیلۆمه‌تر لەكەناراوەكانی ئێران ھێزەكانیان بكەین ئامانج".
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی ئێران هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی، كه له به‌ره‌به‌یانی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس كوژرا.
سەرچاوە: RT